لە هەولێر و سلێمانی دەستدەکرێت بە پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی



لە هەولێر و سلێمانی شێوازی کۆنی پێدانی پاسپۆرت ڕادەگیرێت و دەست دەکرێت بە کارکردن بە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.

لەمڕۆوە لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەست پێدەکات و ڕۆژی سێشەممەش لە سلێمانی هەمان سیستەم جێبەجێ دەکرێت.

لەمەدوا هاووڵاتییان تەنها پێویستان بە پێشکەشکردنی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری دەبێت بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت کە لە ڕووی کوالێتی و ئاسایشەوە زۆر پێشکەوتووە.

هاوکات پارەدان کراوە بە ڤیزا کارت کە دیناری عێراقی تێدا بێت و لە هەمان ڕۆژیشدا پاسپۆرتەکە دەدرێتەوە بە هاووڵاتییان.

 

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە ئالاسکای هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە ئالاسکای هەژاند
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆست بۆردومان دەکەن
دواتر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆست بۆردومان دەکەن
ەیوەندیدار