دۆخی تەندروستی ‘حەمە گیان’ جێگیرە، ستافێکی پزیشکی چاودێری دەکات



قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە لەئێستادا دۆخی تەندروستی (حەمەگیان ) جێگیرە و ستافێکی پزیشکی چاودێری دەکات

 

بەخشراوی سلێمانی ‘حەمە گیان’ بەهۆی خراپی تەندروستییەوە گەیەندرایەنەخۆشخانە و لەئێستادا دۆخی جێگیرە.

دوای ئەوەی لەدوو رۆژی رابردوودا بەهۆی راوەستانی بەردەوام بەپێوە، دۆخی تەندروستی بەخشراو و خۆشەویستی دانیشتوانی سلێمانی ‘حەمە گیان’ تێکچوو و تووشی ئاوسانی قاچ بوو.

راستەوخۆ دوای ئاگاداربوون لەو دۆخە، بەفەرمانی ئاوات محەمەد_ قائیمقامی سلێمانی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان سەردانی ئەو بەخشراوەیان کرد و خەمی باشبوونی تەندروستیان خوارد، لە پێناو رازیکردنی ‘حەمە گیان’یش بۆئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، پەیوەندی بە (فایەق حەمە ساڵح) کراو دوای هەوڵێکی زۆر توانرا بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

مامۆستا فایەق حەمە ساڵح سوپاسی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکانی کرد کە هەمیشە لەگەڵ کارەکانی خۆیان لەخەمی تەندروستی و ژیانی حەمە گیان بوون.

رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند: پێشوەخت پەیوەندییان بە بەرێوبەری نەخۆشخانەی شارەوە کردووە و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ هەر کارێک کە پێویست بکات، لە ئێستاشدا لە ژورێکی تایبەتدا و لەلایەن ستافێکی پزیشکی بە سەرپەرشتی د. ئومێد- بەرێوبەری نەخۆشخانەکە چاودێری دەکرێت و باری تەندروستی بەتەواوی جێگیرە، بەڵام تا چەند رۆژێکیتر لەو نەخۆشخانەیە دەمێنێتەوە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، سوپاسی ستافی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شاری کرد بۆ ئەو خەمخۆرییەیان کە پیشانیان دا لە چارەسەری کەسێکی بەخشراو و خۆشەویستی وەکو ‘حەمە گیان’.

 

 

شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
تاقیکردنەوەکانی 12 ئامادەیی دەستپێدەکەنەوە
دواتر تاقیکردنەوەکانی 12 ئامادەیی دەستپێدەکەنەوە
ەیوەندیدار