باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت،

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، باندێکی سێ کەسی دەستگیردەکەن کە بەنیازی ساغکردنەوەی دراوی ساختەبوون، هەروەها دەستدەگرن بەسەر بڕێک دراوی دۆلار و دیناری ساختەدا.

 

دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٧/٧ باندێکی ساغکردنەوەی دراو کە پێکهاتوون لە ( ژنێک و دووپیاو ) لەناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیردەکەن بەناوەکانی :

ه ، ق ، ت/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١

ڕ ، ج ، م/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣

خ ، ت ، ح/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٧

 

هەروەها دەستدەگرن بەسەر بڕی ( ٣٨٠٠ ) دۆلاری ساختە لە جۆری پەنجادۆلاری، و ( ١٠٠،٠٠٠ ) دینار چاپی عێراقی لەجۆری بیست و پێنج هەزار دیناری.

لە ئێستادا بەپێ ی ماددەی ( ٢٨١ )لەیاسای سزادان، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.

 

گەرمایەكی پڕوكێنەر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێشت گەرمایەكی پڕوكێنەر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
سودانی بۆ غازی هەرێم بڕیاری دا
دواتر سودانی بۆ غازی هەرێم بڕیاری دا
پەیوەندیدار