سودانی بۆ غازی هەرێم بڕیاری دا



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ هەرزان كردنی كرێی كارەبای مۆلیدە لەسەر هاووڵاتیان نرخی لیترێك گاز بۆ مۆلیدەكان بكات بە 250 دینار و هاوكات بڕیاریشی دا، وەزارەتی نەوت بڕی غاز لە بەرهەمهێنانی کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان بکڕێت.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆبۆتەوە و پرسی چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی قەیرانەکەدا و بە ئامانجی زیادکردنی سەرچاوەی نوێی غاز، بۆ پاڵپشتیکردنی تۆڕی غازی نیشتمانی و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی نرخی (گاز) و دابین كردنی بۆ مۆلیدەی ئەهلی بۆ هەر لیترێک بە ٢٥٠ دینار.

ئاشكراشی كردووە، بڕیار دراوە وەزارەتی نەوت بڕی غاز لە بەرهەمهێنانی کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان بکڕێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی بڕی نەوتی خاو و نەوتی ڕەش لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بە کۆماری ئیسلامی ئێران، کە هاوتایە لەگەڵ بەهای دابینکردنی غاز و کڕینی وزەی کارەبای دانراو لە هەژماری کۆمپانیا ئێرانییەکان لە بانکە عێراقییەکان.

جەختیشی كردۆتەوە، لە بڕیارەکەدا هاتووە، کە وەزارەتی نەوت بڕێک نەوتی خاو، نەوت و نەوتی ڕەش بە غازی هاوردەکراو لە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵوگۆڕ بکات، بەپێی ئەو تەرخانکردنانەی لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا هاتووە بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024، 2025).

باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا
پێشت باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا
مووچه‌ قووتى خه‌ڵكه‌ و دانوستاندن له‌سه‌ر یه‌ك فلسی ناكرێت
دواتر مووچه‌ قووتى خه‌ڵكه‌ و دانوستاندن له‌سه‌ر یه‌ك فلسی ناكرێت
ەیوەندیدار