دادگای باڵا چەند بڕگەیەکی پرۆژەیاسای بودجەی راگرت



دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بەراگرتنی جێبەجێكردنی ژمارەیەك بڕگە و ماددەی یاسای بودجەی 2023 و 2024 و 2025 و رایگەیاند، تا ئەوكاتەی بڕیار لەسەر تانە و سكاڵاكان دەدرێت جێبەجێكردنی ئەو بڕگە و ماددانە رادەگیرێت.

 

دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری (وەلائی) بە ژمارە (153/ فیدڕاڵی/ فەرمانی وەلائی/ 2023) دەركرد كە پەیوەستە بە راگرتنی ژمارەیەك بڕگە و ماددەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025.

بەگوێرەی فەرمانەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، خاڵەكانی (ا، ب) لەبرگەی چوارەمی ماددەی 26ی یاسای بودجە، هەروەها خاڵی (ج) لەبرگەی یەكەمی ماددەی 57، بڕگەی دوەمی ماددەی 65، بڕگەی دوەمی ماددەی 70، ماددەكانی 71 و 75 رادەگرێت.

 

هیچ كام لەو بڕگە و ماددانە پەیوەست نین بە پشكی هەرێمی كوردستانەوە، محەمەد شیاع سودانی دەبو تانەی لەو بڕگەیەش بدایە كە داوای دەكرد 17 هەزار مامۆستا و وانەبێژی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان موچەكانیان لەسەر هەرێمەوە بخرێتە سەر حكومەتی فیدڕاڵی چونكە ئەو بڕگەیە لەكارنامەكەی حكومەتەكەیدا هەبو، كەچی لەپەرلەمان بەزۆرینەی دەنگ لابرا.

رۆژی 3ی ئەم مانگە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سكاڵای لەسەر (12) ماددەی یاسای بودجە لە دادگا تۆماركرد، بەوپێیەی پەرلەمان بەپێچەوانەی دەستورەوە دەستكاری ئەو ماددانەی كردوە.

سودانی بڕێك پارەی دیكەی بۆ هەرێم تەرخان كرد
پێشت سودانی بڕێك پارەی دیكەی بۆ هەرێم تەرخان كرد
دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ خەرج دەکرێت
دواتر دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ خەرج دەکرێت
ەیوەندیدار