سودانی بڕێك پارەی دیكەی بۆ هەرێم تەرخان كرد



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بڕیار درا بڕی 10 ملیار دینار تەرخان بكرێت بۆ دروستكردنی بنكەی ئێشكگری لەسەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەقی بڕیارەكانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام داوە و چەند بڕیارێكی دەركردووە.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیار دراوە بە تەرخان كردنی بڕی 10 ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ بنیاتنانی بنكەی ئێشكگری بۆ هێزەكانی پاسەوانی سنوور لەناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەش لەپێناو ڕێگری لە دزەكردن و قاچاخچێتی.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو بنكانەی ئێشكگری لەسەر سنوری عێراق- ئێران دوای پەسەند كردنی بودجە تەواو دەكرێن، كە پێشتر پارەی بۆ تەرخان كراوە.

 

بە ڤیدیۆ؛ سێ‌ ئۆتۆمبێل سووتان
پێشت بە ڤیدیۆ؛ سێ‌ ئۆتۆمبێل سووتان
دادگای باڵا چەند بڕگەیەکی پرۆژەیاسای بودجەی راگرت
دواتر دادگای باڵا چەند بڕگەیەکی پرۆژەیاسای بودجەی راگرت
ەیوەندیدار