هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا



وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بە وەکالەت رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو شاندێکی ھەرێم بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر یاسای نەوت و غاز سەردانی بەغداد دەکات.

کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بە وەکالەت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ تاوتوێکردنی یاسای نەوت و غاز لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم پێکھێندراوە، کە کەسانی پسپۆڕ و شارەزایان تێدایە و کاری باشیان لەسەر یاساکە کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت  %70 ی کارەکانی یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران تەواوبووبێت.

 

 

ڕاوێژکاری سودانی بۆ (خەڵک): سەرۆك وەزیران کەسی شیاو لەشوێنی شیاو دادەنێت
پێشت ڕاوێژکاری سودانی بۆ (خەڵک): سەرۆك وەزیران کەسی شیاو لەشوێنی شیاو دادەنێت
هیندستان زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە
دواتر هیندستان زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە
پەیوەندیدار