ڕاوێژکاری سودانی بۆ (خەڵک): سەرۆك وەزیران کەسی شیاو لەشوێنی شیاو دادەنێت



ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی دووپاتیکردەوە، کە ئابووری و گەشەپێدان پەیوەندییەکی نزیکیان بە سەقامگیری ئەمنی و دابینکردنی بناغەکانی گەشەکردن و گەشەپێدانی ئابووری و ڕێنيسانسی شارەکان لە وڵاتدا هەیە.

فادی شەمەری، ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ (خەڵک) ئاماژەی بەوەکرد، دیدگای سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەوەیە، کە چەرخی ئاوەدانکردنەوە لە پارێزگا ئازادکراوەکاندا بەردەوام دەبێت و هەوڵی تەواو دەدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی، کە لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە تووشی دەبن، کارکردن بۆ دامەزراندنی ژێرخانی ئابووری و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی، کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر هاووڵاتی دەبێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند ،سودانی پێوەرە توندەکانی یەکپارچەیی و ئەزمونی کەڵەکەبوو، سەربەخۆیی لە کردەوەی سیاسی وەک بنەمایەک بۆ هەڵبژاردنی سەرکردە ئەمنییەکان لە جومگەکانی وەزارەتە ئەمنییەکان و دەزگاکانی ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری و سەرکردە ئەمنییەکان لە پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەبەر.

شەمەری ئاماژەی بەوەشکرد، سەپاندنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستی بە ستراتیژییەکی هەمەلایەنە و فرەڕەهەند هەیە و بەرەوپێشبردنی هاوکاریی نزیک لە نێوان دەزگا ئەمنییە جیاوازەکان و بەهێزکردنی توانای هەواڵگری و چاودێریکردن لە پارێزگاکان و بەهێزکردنی سەرجەم جومگەکان لە وەزارەتە ئەمنییەکان.

هاوکات ئەو ڕاوێژکارەى سەرۆک وەزیران ئەوەشی دووپاتکردەوە، کە سودانی چەندین گۆڕانکاری گرنگی لەبواری ئەمنی لەسەرجەم ئەو پارێزگایانەدا کردووە، کەتوانستی دەسەڵاتی ئەون و ئاڵوگۆڕی پۆست و هەروەها لادانی کەسانی گەندەڵکار و (بەرتیل) وەرگر و ئەو کەسانەش، کە بەکار و لێپرسراوی خۆیان هەڵناسن و دانانی کەسانێک لەسەر بنەمای بڕوانامە، لێهاتوویی، پێشکەوتنی پیشەیی بووە.

 

باشترین ڕێگا بۆ هەڵگرتنی بۆنەکانت بزانە
پێشت باشترین ڕێگا بۆ هەڵگرتنی بۆنەکانت بزانە
هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
دواتر هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
پەیوەندیدار