لە هەرێم ڤایرۆسێك لەناو كێڵگە پەلەوەرییەكان بڵاوبۆتەوە



نزیكەی نیوەی مریشكی ناو كێڵگە پەلەوەرییەكان مرداربوونەتەوە و سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێك دەدات و دەڵێت: “خاوەنی هەموو کێڵگە پەلەوەريیەکانیش ئامادەن 10 دۆلار بدەن بە هەر ڤاکسینێك”.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەم کاتەدا مریشک دوو زیانی لە خاوەن پڕۆژەکان داوە و دەشڵێت: ” نەخۆشییەک لەناو کێڵگەی مریشکدا لە هەرێم بڵاوبۆتەوە، کە 40% بۆ 50%ی مردار کردۆتەوە”.

وتیشی، “لە ئێستا بەرهەمی مریش لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان زۆرە، ئەگەر ئەو کەرتە لەلایەن حکومەتەوە ڕێکبخریتەوە و بایەخی پێبدرێت ئەوا دەتوانرێت پێداویستی خۆراکی 50 ملیۆن کەس دابین بکرێت”.

ڕاشیگەیاند، ماوەی سێ ساڵە داوا لە حکومەت دەكەن لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریەوە لە وڵاتێکی ئەوروپی نمونەی خوێنی پەلەوەرەکان وەربگیرێت و ڤاکسینێکی بۆ دروست بکرێت، خاوەنی هەموو کێڵگە پەلەوەریەکانیش ئامادەن 10 دۆلار بدەن بە هەر ڤاکسینێك.

ئاشكراشی كرد، “لە ڕوی ئابوورییەوە تێچوی هەر مریشکێک 2700 دینارە، بەڵام لە بازاڕدا کیلۆیەک بە 2200 دینار دەفرۆشرێتەوە، هەروەها ئەگەر ئەم ڤایرۆسە بچێتە هەر هۆڵێکی پەلەوەریەوە زیانێکی زۆری دەبێت و ئەگەر کیلۆیەک مریشك بە 10 هەزار دیناریش بفرۆشرێت، مایەکەی خۆی ناکاتەوە”.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم مامەڵەیەكی كارتی بانكی حەرام كرد
پێشت ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم مامەڵەیەكی كارتی بانكی حەرام كرد
Threads ی مێتا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
دواتر Threads ی مێتا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
ەیوەندیدار