کەمیی دۆلار، نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزدەکاتەوە



بە هۆی کەمیی ئەو دۆلارە نەختەی کە بانکی ناوەندیی عێراق دەیفرۆشێت، نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، بڕی 226 ملیۆن و 382 هەزار و 539 دۆلاری خستەبازاڕەوە.

لەو بڕەش 214 ملیۆن و 882 هەزار و 539 دۆلاری حەواڵە و تەنها 11 ملیۆن و 500 هەزاری بە نەخت بووە.

بە هۆی کەمیی دۆلاری نەخت لە بازاڕدا، نرخی 100 دۆلار بۆ 148 هەزار دینار بەرزبووەوە.

جوتیار عادل، “کابینەی نۆیەم ٨٠٪ی بەڵێنەکانی جێبەجێکردووە”
پێشت جوتیار عادل، “کابینەی نۆیەم ٨٠٪ی بەڵێنەکانی جێبەجێکردووە”
میسر: نرخی خواردن ٦٠٪ زیادی کردووە
دواتر میسر: نرخی خواردن ٦٠٪ زیادی کردووە
ەیوەندیدار