میسر: نرخی خواردن ٦٠٪ زیادی کردووە



بەهۆی لەدەستدان و دابەزینی بەهای جونەی  و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لەسەرتاسەری جیهاندا نرخی خواردەمەنی لەمانگی ڕابردوودا لەوڵاتی میسر بۆ زیاتر لە ٦٠٪ بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان هەڵئاوسانی ساڵانە لە میسر گەیشتووەتە ٣٦.٦٪ لەکاتێکدا لەمانگی ئایاردا ٣٣.٧ بووە ئەوەش بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمە دانەوێڵەییەکان و نان بەڕێژەیەک کە گەیشتووەتە ٥٨.٩٪ لەسەر ئاستی ساڵانە، هاوکات نرخی گۆشت و مریشک بەڕێژەی ٩٢.١٪ زیادی کردووە و بەرهەمی ماسی ٨٦.٦ و نرخەکانی سپیایی و هێلکە بەڕێژەی ٦٧.٠ زیادی کردووە.

بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ بەرهەمەکانی زەیت و ڕۆن گەیشتووەتە ٣١.١٪ و نرخی میوە ٣٦.٥٪ و سەوزەش ٥٣.٦٪ و شەکر بەڕێژەی ٣٥.٥٪ زیادی کردووە.

ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ خواردن و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کە بە”فاو” دەناسرێت میسر گەورەترین وڵاتی هاوردەکاری گەنمە لەجیهاندا و ساڵانە زیاتر لە ١٢ ملیۆن تەن گەنم هاوردە دەکات و بەکاربردنی گەنم لەماوەی ساڵێکدا نزیکەی ٢٣ ملیۆن تەنە

بەرزبوونەوەی بەهای خواردن لەمیسر دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٢ کاتێک ١٥.٧ جونەی میسری بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی وەستا و لەئێستاشدا زیاتر دابەزیووە و گەیشتووەتە ٣٠.٩.

کەمیی دۆلار، نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزدەکاتەوە
پێشت کەمیی دۆلار، نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزدەکاتەوە
کەی کرێی پاس هەرزان دەبێت؟
دواتر کەی کرێی پاس هەرزان دەبێت؟
ەیوەندیدار