زۆری ژمارەی مۆلیدەکان بەیەکێک لە هۆیەکانی بەرزی پلەی گەرما دادەنرێت



لە هەرێمی کوردستان زیاتر لەپێنج هەزار و ٥٠٠مۆلیدەی تایبەت هەن  کە کارەبای هاوڵاتیان دابین دەکەن پسپۆڕێکی ژینگە دەڵێت، “گازی مۆلیدە هۆکارێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەیە و هۆکاریشە بۆ گەرمبوونی شارەکان و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما “، هاوکات ئەو مۆلیدانەی لە هەرێمی کوردستان هەن بە گازی شل کار دەکەن و چەند جۆرێکن، کە لە ٢٥٠ کەیڤییەوە دەستپێدەکەن تاوەکو ١٢٥٠ کەیڤی.

بەگوێرەی زانیارییەکان بۆ سەرژمێری مۆلیدە لە سەنتەری شاری هەولێر هەزار و ١٣٠ مۆلیدەی تایبەت رۆژانە کارەبا دەدەنە هاوڵاتیان و لە تەواوی پارێزگاکەش بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دوو هەزار و ١٠٠ مۆلیدە بوونی هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەنتەری شاری سلێمانی ٥٤٥ مۆلیدەی تایبەت هەن؛ ئیدارەی ڕاپەڕین ١٦٠ مۆلیدە، کەلار ١٢٠ مۆلیدە، دەربەندیخان ٣٣ مۆلیدە و قەزای کفریش ٢٩ مۆلیدی تایبەت کارەبا دەدەنە هاوڵاتیان.

هاوکات لە پارێزگای دهۆک دوو هەزار و ٥٠٠ مۆلیدە و لە هەڵەبجە ٥٧ مۆلیدە هەیە

بەگوێرەی سەرژمێرییەکە مۆلیدەی زۆرینەی گوند و ناحیەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراون هاوکات ئەو مۆلیدانەش تۆمار نەکراون کە لە شوێنە تایبەتەکاندا کاردەکەن، وەکو هۆتێل و رێستۆرانتەکان.

زۆرینەی موەلیدەکانی هەرێمی کوردستان کوالێتییان نزمە و دووکەڵێکی زۆر دەکەن، لەبارەی زیانەکانی ئەو دووکەڵانەوە د.عەبدولموتەڵیب رەفعەت، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە دەڵێت،”مۆلیدەکان زیانی زۆر بە خەڵک و ژینگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنن و هۆکارێکن بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی کۆئەندامی هەناسەدان و پێست، هەروەها هۆکاریشن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی فەرما لەشارەکاندا”.

عەبدولموتەڵیب رەفعەت ئاماژەی  بەوەشکرد، ژینگەی هەرێمی کوردستان لەبارە بۆ ئەوەی بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی کارەبا سوود لە وزەی خۆر وەربگیرێت و مۆلیدەکان بە یەکجاری لە شارەکان دووبخرێنەوە و کاریان پێنەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک ٨٠٠ هەزار هاوبەشی کارەبای نیشتمانی هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا سوود لە مۆلیدەکان وەردەگرن.

زەوی ڕیکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تۆمارکرد
پێشت زەوی ڕیکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تۆمارکرد
نەتەوە یەکگرتووەکان: بەمنزیکانە رۆبۆتەکان لەبری مرۆڤ دەجەنگن
دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان: بەمنزیکانە رۆبۆتەکان لەبری مرۆڤ دەجەنگن
ەیوەندیدار