نەتەوە یەکگرتووەکان: بەمنزیکانە رۆبۆتەکان لەبری مرۆڤ دەجەنگن



بەرپرسێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی کرد کە بەکارهێنانی رۆبۆت بۆ دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان و کارەساتەکان لە ساڵی داهاتوودا دەست پێبکات، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی ژیانی کرێکارانی کەرتی فریاگوزاری مرۆیی.

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەساڵانی ڕابردوودا هێرشەکان بۆ سەر کرێکارانی فریاگوزاری زیادی کردووە، بەو پێیەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە و بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سودانەوە پرۆگرامی خۆراکی جیهانی سێ کرێکاری لەدەستداوە.

بێرنارد کواچ، بەرپرسی داهێنان لە بەرنامەی خۆراکی جیهانی، وتی “ئەو ئۆتۆمبێلانەی تایبەتن بەگواستنەوە و  پشت بە ڕۆبۆت و زیرەکیی دەستکرد دەبەستن، ڕەنگە هەر لە ساڵی داهاتووەوە دەست بکەن بە دابەشکردنی پاکێجی خۆراک بەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکان و کارەساتەکاندا”.

باسی لەوەشکرد، ناردنی شۆفێر یان کارمەندی رێکخراوەکەیان هەندێکجار زۆر مەترسیدارە، بۆیە بەکارهێنانی ئەو جۆرە تەکنەلۆژیایە دەتوانێت جیاوازییەکی بەرچاو دروست بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە باشووری سودان کە نزیکەی هەشت ملیۆن کەس بەهۆی برسێتییەوە دەناڵێنن یەکەم ناوچە دەبێت کە رۆبۆتەکان کاری تێدابکەن.

زۆری ژمارەی مۆلیدەکان بەیەکێک لە هۆیەکانی بەرزی پلەی گەرما دادەنرێت
پێشت زۆری ژمارەی مۆلیدەکان بەیەکێک لە هۆیەکانی بەرزی پلەی گەرما دادەنرێت
دەرمانێکی تایبەت بە خاوکردنەوەی نەخۆشیی زەهایمەر پەسەند کرا
دواتر دەرمانێکی تایبەت بە خاوکردنەوەی نەخۆشیی زەهایمەر پەسەند کرا
ەیوەندیدار