زەوی ڕیکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تۆمارکرد



ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو زەوی ڕیکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تۆمارکرد و ئەوەش سێیەم جار بوو لەو هەفتەیەدا بەرزترین پلەکانی گەرما تۆماربکرێن بەجۆرێک هەفتەی ڕابردوو گەرمترین هەفتە بووە لە ماوەی ١٢٠ ساڵی ڕابردوودا.

زانایان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما ئاماژەبەوەدەکەن ئەوەی ڕوودەدات نیشانەی زیادبوونی گەرمبوونی جیهانە و لەوەتی تۆمارکردن دەستی پێکردووە زەوی بەئەندازەی ئێستا گەرم نەبووە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان چواری تەمموزی ئەمساڵ گەرمترین ڕۆژ بووە لەسەر زەوی، زاناکان دەڵێن گەرمترین ڕۆژ هێشتا ماویەتی، چونکە لە دەیەکانی داهاتوودا هاوین گەرمتر دەبێت.

نزیکەی ٨٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
پێشت نزیکەی ٨٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
زۆری ژمارەی مۆلیدەکان بەیەکێک لە هۆیەکانی بەرزی پلەی گەرما دادەنرێت
دواتر زۆری ژمارەی مۆلیدەکان بەیەکێک لە هۆیەکانی بەرزی پلەی گەرما دادەنرێت
ەیوەندیدار