دوو کەسی دیکە لە کێشەی ٢٥ دەفتەر دۆلارەکە قسە دەکەن



محەمەد بامۆکی و دانا دارا کە لە دۆسیەی ٢٥ دەفتەر دۆلارەکەی نێوان مەلا هەورامان گەچێنەیی و هاووڵاتییەکدا ناویان هێنرا، ڕوونکردنەوە دەدەن.

محەمەد بامۆکیى و دانا دارا لە ڕوونکردنەوەیەکی هاوبەشدا باس لەوە دەکەن، عەتای دارتاش کە هەورامان گەچێنەیی تۆمەتبار کردووە بەوەی ٢٥ دەفتەر دۆلاری خواردووە، هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەری نەبووە.

ڕاشیانگەیاند: “ئێمە پیاوەتیمانکرد و کاتمان بۆ تەرخانکرد و گوێمان بۆ گرت، ئەو نا جوامێرانە وەڵامى داینەوە تەنانەت چەکدارى بەکرێگرتووە و هەڵى کوتاوەتە سەر ماڵى مامۆستا محەمەد بامۆکی”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە

پاش ناوھاتنی ئێمە لە کۆمەڵێک قسەی ئاشکرا لەلایەن کەسێک بەناوی (عەتای دارتاش) و لەسەر داوای ژمارەیەک دڵسۆز ئەم چەند دێڕە دەنوسین و پێشتریش کە پرسیاری زارەکیمان لێکراوە یان لێدوانمان ھەبووە ڕوونمان کردۆتەوە :

1- ئەو باسەی لە ووتەکانی ناوبراودا ھاتووە کێشەیەکی کۆنی نێوان مامۆستا ھەورامان و ناوبراو بووە ‘پێش نزیکەی ١٠ ساڵ’ە، پاش ئەوەی ناگەنە ئەنجام ڕووبەڕووی کۆمەڵ دەکرێتەوە و ئەو مامۆستایانەش لە سلێمانی ئێمە “مامۆستا محەمەد بامۆکی وەک شەرع زان و دانا دارا وەک یاسایی’ ڕایانسپاردین بە بینینیان و دیاریکردنی لایەنی خەتابار و ئەوەشمان پێوتن ئەگەر بە وتەکانی ئێمە قایل نین ئەوا پەنا بۆ تۆمارکردنی داوا لە دادگاکانی سلێمانی بەرن بۆ یەکلاکردنەوەی چونکە بڕیاری دادگا پابەند کارە.

2- لەکاتی بینینی ھەردولادا گوێبیستی بەڵگەی ناوبراو بووین کە تەنھا نووسینی دەستی “نێو دەفتەرێکی سی لاپەڕەیی بوو”، واتا نە گرێبەست و نە نوسین و نە وەسڵ و نە کڵێشەی بڕی پارە و قەرز لە ئارادا نەبوو، و لای ئێمەوە کۆتایی بە دیدارەکەیان ھات کە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤ بوو.

3- ناوبراو ئەگەر ھەر بەڵگەیەکی نوسراو بۆ سەلماندنی ووتەکانی هەبوایە، پەنای بۆ دادگای تایبەتمەند دەبرد و سەرئێشەی بۆ ئێمەش دروست نەدەکرد و تەنانەت پاش چەندین ساڵ چەکدار بەکرێ دەگرێ و دەچێتە سەر ماڵی مامۆستا محەمەد بامۆکی و پێی وا دەبێت کە ناوبراو شاھیدە! و ئەم وتانەی دوێنێش ھەر لەو چوارچێوەیە بووە، وەک ھەمووانیش دەزانن یەکلاکردنەوەی کێشە دادگاکانە نەک میدیا و بەردەم شاشەکان.

4- کەواتە ھەموو ئەو وتانەی ناوبراو لە تۆمەتبارکردنی کۆمەڵی دادگەری و “مامۆستا محەمەد بامۆکی و دانا دارا” کە دەستکاری چەند لاپەڕەی نوسراوێک کرابێت لەکاتێکدا نوسین ھەر نەبووە، ناڕاست و ھەڵبەستراو و تەشھیرە و ناماقوڵی کردنە بە حەقی ئێمە کە پیاوەتی و کاتمان بۆ بینین و گوێ گرتن لێی تەرخان کردبوو، لەبەرامبەردا ئەم ناجوامێریەمان بینیەوە.

5- ناوھێنانەکەی ئێمە زۆر بە ناڕەوایانە و لە میدیاکانەوە ھەموو ڕوکنەکانی تاوانی تەشھیر و ناوزڕاندن لەخۆ دەگرێت و بەرپرسیاریەتی یاسایی دەخاتە ئەستۆی ناوبراو و ‘دانا دارا و مامۆستا محەمەد بامۆکیى و کۆمەڵی دادگەری’ش دەست واڵا دەکات بە تۆمارکردنی سکاڵای جەزائی، وە ڕاشی دەگەیەنین ھەرگیز گەردنی ناوبراو ئازا ناکەین.

6- لەکۆتایدا دوپاتی سوپاسی بەردەوام بۆ خودای میھرەبان و پاشان خزمان و ھاوڕێ و خۆشەویستان دەکەمەوە کە متمانەی باش و گومانی خێریان بە ئێمە دووپات کردەوە و لە میھرەبانی خودا دەپاڕیینەوە کە لەسەر ڕاستە شەقامی خۆی و سەرخستنی ڕاستی و مانەوە لەگەڵ ڕاستگۆیاندا بەردەواممان بکات.

د. محەمەد مەلا ساڵح بامۆکی
دانا دارا حسێن

١٠٣ کۆچبەر بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستدا
پێشت ١٠٣ کۆچبەر بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستدا
سکرتێری گشتی ناتۆ: هەوڵدەدەین جیاوازیی بیروڕا لە نێوان تورکیا و سوید نەهێڵین
دواتر سکرتێری گشتی ناتۆ: هەوڵدەدەین جیاوازیی بیروڕا لە نێوان تورکیا و سوید نەهێڵین
ەیوەندیدار