کەشناسی: پلەی گەرما لەم ناوچانە دەگاتە نیوەکوڵ



کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان بگاتە نیوەکوڵ، بەڵام سبەینێ گەرما نزیکەی چوار پلە دادەبەزێت.

ئەمڕۆ هەینی بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووك و خێرایی باش لە نێوان 15 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە تایبەتیش لە گەرمیان کە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە سبەینێش ڕوونیکردەوە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووك، بەڵام پلەی گەرما بەبەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ 1-4 پلە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 40 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 39 پلەى سیلیزى

دهۆک : 39 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى

سۆران : 38 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى

 

بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە پاکستان هەشت منداڵ گیانیان لەدەستدا
پێشت بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە پاکستان هەشت منداڵ گیانیان لەدەستدا
دۆلاری زیاتر بەو هاووڵاتییانە دەدرێت کە سەفەری دەرەوەی وڵات دەکەن
دواتر دۆلاری زیاتر بەو هاووڵاتییانە دەدرێت کە سەفەری دەرەوەی وڵات دەکەن
ەیوەندیدار