بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە پاکستان هەشت منداڵ گیانیان لەدەستدا



لە ئەنجامی رۆچوونی زەوی لە ویلایەتی خەیبەر پاختانخوا لە پاکستان، هەشت منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندار بوو.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی پاکستان بڵاوکراوەنەتەوە، لە ناوچەی شانگلای ویلایەتی خەیبەر پاختانخوا، رۆچوونی زەوی روویداوە.

دەسەڵاتداران رایانگەیاندووە، ئەو منداڵانەی لە ناوچەکە یاریان دەکرد بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە کەوتنە ژێر خاک و لە رووداوەکەدا هەشت منداڵ گیانیان لەدەستداوە و منداڵێکیش بریندار بووە.

راگەیەندرا کە بە بڕی ٥٠٠ هەزار روپیە (٤٧ هەزار لیرە) قەرەبووی کەسوکاری منداڵەکان دەکرێتەوە.

لەناوچوونی دارستانەکانی ئامازۆن لە بەڕازیل کەمی کردووە
پێشت لەناوچوونی دارستانەکانی ئامازۆن لە بەڕازیل کەمی کردووە
کەشناسی: پلەی گەرما لەم ناوچانە دەگاتە نیوەکوڵ
دواتر کەشناسی: پلەی گەرما لەم ناوچانە دەگاتە نیوەکوڵ
ەیوەندیدار