بۆچی كاتی نەخۆشی حەزی خواردن نامێنێت؟



 

لە كاتی تووشبوون بە پەتا وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلوەنزا كەسی تووشبوو چ منداڵ یان گەورە ئارەزووی خواردنی نامێنێت، بگرە هەندێكجار دڵی تێك دێت و ڕەنگە بڕشێتەوە و هەندێكجار یەكەم نیشانەی تووشبوون ڕەنگە نەمانی ئیشتها یان كەم بوونەوەی بێت.

هۆكاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە پڕۆسەی هەرسكردنی خۆراك پێویستی بە وزە هەیە و لە دەستپێكی پەتا وەرزییەكان جەستەی مرۆڤ بەلایەوە باشترە كە ڕێژەی بەكارهێنانی وزە و چالاكی خۆی كەم بكاتەوە تا بتوانێت گرنگی بدات و تەركیز بكاتە سەر بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش كە هەڵدەشڵێت بە بەرەنگاربوونەوەی هۆكارەكانی نەخۆشییەكە لەشی مرۆڤ بەشی ئەوەندەی وزەی هەڵگیراوی تێدایە كە بتوانێت تا ماوەیەك هەڵ بكات بێ خواردن.

هەر هەمان هۆكاریش كە لە كاتی پەتا هەست بە بێهێزی و لەش قورسی دەكەین و هەست دەكەین پێویستمان بە پشووە و حەز ناكەین لە جێگای خۆمان بجوڵێن و تەنانەت تاقەتی قسەكردنیشمان نامێنێت .

هەرسكردنی خواردن بە تایبەت خواردنی ژەمێكی قورس و چەو جەستە هیلاك دەكات، بۆیە یەكسەر دوای تەواو بوون هەست بە خەواڵوویی دەكەیت و خوا خوایە كەمێك پاڵ كەویت.

ئامادەكردنی: دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك

پۆستەكانی كورد لە عێراق پڕدەكرێنەوە
پێشت پۆستەكانی كورد لە عێراق پڕدەكرێنەوە
زانیاری لەسەر شەپۆلی بارانبارینی نوێ دەخرێتەڕوو
دواتر زانیاری لەسەر شەپۆلی بارانبارینی نوێ دەخرێتەڕوو
ەیوەندیدار