پۆستەكانی كورد لە عێراق پڕدەكرێنەوە



 

لە پەرلەمانی عێراق كابینەكەی محەممەد شیاع سوودانی تەواوكرا، بە وەرگرتنی دوو وەزارەتی دیكە، لەم كابینەیەی حكومەت كورد بووە خاوەنی چوار وەزارەت.

بەنگین رێكانی، لە پارتی دیموكراتی كوردستان بووە وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نزار ئامێدی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە وەزیری ژینگە؛ هەروەها راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری كوردانی ئێزدیش درا بە پارتی.

نەهرۆ ڕواندزی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، تاوەكو ئێستا كێشەی ناو لیژنەكانی پەرلەمانیشمان هەیە، ئەمانەش دەبێت یەكلایی بكرێنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن چاودێرییەكی تەواو لەسەر بەرنامەی حكومی محەممەد شیاع سوودانی بكرێت، هەریەكە و بەپێی ئەو لیژنە تایبەتمەندانەی هەن دوای هەڵبژاردنی سەرۆك لیژنەكان.

كورد هێشتا زیاتر لە 700 پۆستی پلە تایبەتی لە وەزارەتەكانی عێراق ماوە پڕبكرێنەوە، بەپێی بەدواداچوونی پەرلەمانتارانی كورد بێت، ئێستا كەمتر لە 20 پۆستی پلە تایبەت لە بەڕێوەبەری گشتی و بریكاری وەزیر لای كورد ماون، بڕیارە لیژنەیەك بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستانەش پێكبهێنرێت.

دیلان غەفوور، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە ڕووداوی راگەیاندووە، پۆستێكی زۆری كورد لەدەستدراوە پاش ئەوەی زۆربەیان خانەنشین بوون، بە دڵنیاییەوە كورد لەسەر ئەوە یەك دەنگە بە یەك لیست ئەو پۆستانەش جارێكی دیكە پڕبكەینەوە، ئەمە لەدوای تەواوكردنی كابینەی حكومەت كە ئەمڕۆ تەواوكرا، پاشان لیژنەیەك بۆ ئەو بابەتە پێكدەهێنرێت بۆ ئەوەی ئەو پۆستانە پڕبكرێنەوە.

گرنگترین ئەو پۆستانەی بەر كورد دەكەون و دەسەڵاتی فیدراڵییان هەیە، نوێنەری كوردە لە كۆمپانیای سۆمۆ، جێگری سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، بریكاری وەزارەتەكانی بازرگانی، تەندروستی و سوپاسالاری عێراقە.

 

ئیسرائیل حەماسی لە غەزە بۆردوومانكرد
پێشت ئیسرائیل حەماسی لە غەزە بۆردوومانكرد
بۆچی كاتی نەخۆشی حەزی خواردن نامێنێت؟
دواتر بۆچی كاتی نەخۆشی حەزی خواردن نامێنێت؟
پەیوەندیدار