کۆمیسیۆن کاتی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی راگەیاند



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پشت بە جیاکردنەوە و ئەژمارکردنی دەنگەکان بە دەست دەبەستن.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، رایگەیاند، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، لە ١٣ ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانیش لە ١٥ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کاندیدەکان سەردانی نووسینگەکانی کۆمسیۆن لە ١٥ پارێزگاکەی عێراق جگە لە ھەرێمی کوردستان بکەن.

وتەبێژی کۆمسیۆن وتیشی کارتی بایۆمەتری پەسەندکراوە، ھەربۆیە ھەرکەسێک کارتی دەنگدانی کاتی ھەبێت ناتوانێت بەشداری ھەڵبژاردن بکات، بۆیە دەبێت لەماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران بکات و تۆمارەکەی نوێ بکاتەوە.

لەبارەی جیاکردنەوەی دەنگدان، وتەبێژی کۆمسیۆن باسی لەوەکرد بەپێی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، پشت بە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان دەبەسترێت.

دەشڵێت، رسوماتی بەشداریکردن لە ھاوپەیمانێتیەکان بۆ ھەڵبژاردن ١٠ ملیۆن دینارە، لەکاتێکدا بەشداریی لایەنەکان پێنج ملیۆن دینارە، ھەروەھا رسوماتی لیستی تاکەکەسی و ئەو لایەنانەی پێشتر تۆمارکراون  یەک ملیۆن دینارە.

 

 

وەزیری خوێندنی باڵا پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت وەزیری خوێندنی باڵا پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئەپێکی نوێ شەڕی ماسک و زوکەربێرگ گەرمتر دەکات
دواتر ئەپێکی نوێ شەڕی ماسک و زوکەربێرگ گەرمتر دەکات
ەیوەندیدار