ئۆفەرێکی پاریس تکتی گواستنەوەی ئیمباپێ قورستردەکات



پاریس سان جێرمان ئۆفەرێكی شێتانە پێشكەش بە كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی دەكات بەمەبەستی مانەوەی لە یانە فەڕەنسیەكە.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی بەناوبانگی ئێل چێرینگویتۆی ئیسپانی پاریس سان جێرمان ئۆفەرێكیان تا ساڵی 2027 بە بری 500 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە گۆڵكارەكەیان كردووە بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەرنامە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو بڕە پارەیە پێكدێت لە 100 ملیۆن شیرینی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و موچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ تا ساڵی 2027.

بەپێی باسکردنی بەرنامەکە، ریال مەدرید هیچ جوڵەیەك ناكات بۆ پێشەوە سەبارەت بە گواستنەوەی ئێمباپێ، تا پاریس سان جێرمان بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرەكەی نەدات.

ئۆفەرەكەی پاریس كۆتا هەوڵی یانە فەڕەنسیەكەیە بۆ رازیكردنی ئەستێرەكەیان، ئەگەر ئۆفەرەكە قبوڵ نەكات ئەوا لە پەیوەندیكردنی بە ریال مەدرید نزیك دەبێتەوە.

ئێمباپێ وەرزی رابردوو لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە 43 یاریدا بەشداریكرد و توانی 41 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش دروست بكات، گرێبەستەكەشی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

 

 

هاکان فیدان:سووتاندنی قورئان پرسی سوید بۆ ئەندامێتی لە ناتۆدا ئاڵۆزدەکات
پێشت هاکان فیدان:سووتاندنی قورئان پرسی سوید بۆ ئەندامێتی لە ناتۆدا ئاڵۆزدەکات
ئەمریکا یادی ڕۆژی سەربەخۆیی دەکاتەوە
دواتر ئەمریکا یادی ڕۆژی سەربەخۆیی دەکاتەوە
ەیوەندیدار