هاکان فیدان:سووتاندنی قورئان پرسی سوید بۆ ئەندامێتی لە ناتۆدا ئاڵۆزدەکات



هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، شکستی دەسەڵاتدارانی سوید لە ڕێگریکردن لە ناڕەزایەتییەکان بە سووتاندنی قورئان لەو وڵاتە، نیگەرانی ئەمنی و پرسیار لەبارەی پرسی سوید بۆ ئەگەری ئەندامێتی لە ناتۆدا دروست دەکات.

ئەو بەرپرسەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنقەرە بە ئەندامێتی سوید لەو هاوپەیمانییە سەربازییە ڕازی نابێت، مەگەر ستۆکهۆڵم “ئەرکەکانی” تەواو نەکات و بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی تورکیا.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی، فیدان وتی: ئەو ڕاستییەی کە سیستەمی ئاسایشی سویدی ناتوانێت ڕێگری لە ئیستفزازی بکات، و وێنەیەکی (وڵاتێک) دەخاتە ڕوو کە کێشە بۆ ناتۆ دروست دەکات – لەبری (دابینکردنی) دەسەڵاتی زیاتر وا دەکات ئێمە لە ڕووی لایەنە ستراتیژییەکان و ئاسایشەوە پێمان وایە بارگرانی بۆ ئێمە دروست دەبێت،

 

سوید و فینلاند وازیان لە بێلایەنی دەیان ساڵەی خۆیان هێنا و ساڵی ڕابردوو دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت لە ئۆکرانیا داوایان کرد کە بەفەرمی بچنە نێو ناتۆوە،

تورکیا بە پەسەندکردنی پەیوەستبوونی سوید بە هاوپەیمانییەکەی دواخست و وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد بەوەی کە مامەڵەیەکی زۆر لاوازی لەگەڵ ئەو گروپانەدا کردووە کە بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی تورکیا دەزانێت، لەوانە چەکدارە کوردەکان و ئەندامانی تۆڕێک کە ئەنقەرە بە هۆکاری هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦ دەزانێت.

هەروەها ئەنقەرە نیگەرانە لە چالاکییەکانی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەسوید و خۆپیشاندانی ئەو پارتە دژبەتورکیا ڕێکخرابوو، هەروەها بەم دواییانەش ناڕەزایەتییەکان دژی سووتاندنی قورئان،

ناتۆ دەیەوێت لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ لە لیتوانیا لە یازدە و دوانزەی تەمموزدا سوید بخاتە نێو ئەندامێتی خۆیەوە، هەروەها ینس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ داوای کۆبوونەوەیەکی کرد کە بەرپرسانی باڵای تورکیا و سوید و فینلاند لە شەشی تەمموزی ٢٠٢٠ لەخۆ بگرێت، وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی ناڕەزایەتییەکانی تورکیا بەرامبەر بە ئەندامێتی سوید.

ناتۆ پێویستی بە ڕەزامەندی کۆی دەنگی هەموو وڵاتانی ئەندامی ئێستا هەیە بۆ فراوانکردنی.

تورکیا و هەنگاریا تاکە دوو وڵاتن کە هێشتا مەلەفی پەیوەستبوونی سویدیان پەسەند نەکردووە. سوید دوای ئەوەی داوای ئەندامێتی کرد، یاسای دژە تیرۆری گۆڕی.

فیدان – کە پێشتر بەرپرسی هەواڵگری تورکیا بووە و مانگی ڕابردوو وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستنیشانکراوە – پشتڕاستی کردەوە کە گروپە تیرۆریستییەکان توانای بەردەوامبوونیان هەیە لە ڕێکخستنی خۆپیشاندان و کۆکردنەوەی پارە و دامەزراندنی ئەندام لە سوید.

ئەسۆشیەیتد پرێس لە زاری ئەو بەرپرسە تورکیەوە بڵاویکردەوە، ئەگەر سوید بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی و ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، هەمیشە بەدیل هەیە، هەروەک چۆن لەگەڵ فینلانددا ڕوویدا.

فیدان ئاماژەی بە یاداشتێک دەکرد کە ساڵی ڕابردوو سوید و فینلاند لەگەڵ تورکیا واژۆیان کردبوو و بەپێی ئەو یاداشتە ڕێککەوتن کراوە لەسەر چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی ئەنقەرە.

عێراق داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەکات
پێشت عێراق داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەکات
ئۆفەرێکی پاریس تکتی گواستنەوەی ئیمباپێ قورستردەکات
دواتر ئۆفەرێکی پاریس تکتی گواستنەوەی ئیمباپێ قورستردەکات
ەیوەندیدار