ئەمریکا یادی ڕۆژی سەربەخۆیی دەکاتەوە



جۆ بایدن،سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سپی بە زنجیرەیەک بۆنە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەکاتەوە.

سەرۆک و خانمی یەکەم جیل بایدن لەگەڵ ڕێکخراوی پەروەردەی نیشتمانی بۆنەیەک ساز دەکەن، پاشان میوانداری خێزانە سەربازییەکان دەکەن.

بڕیارە جۆو بایدن ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وتارێک پێشکەش بکات بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆی و لەگەڵ جەماوەرێکی زۆر و خێزانەکانی سەربازانی ئەمەریکاو و سەربازە دێرینەکان و خێزانەکانی ئەوانەی لە کۆشکی سپی کاردەکەن ئاهەنگەکە بەڕێوەبەرن.

هەروەها چالاکییەکەی کۆشکی سپی بریتیش دەبێت لە دابینکردنی شوێنێکی سەرەکی بۆ بینینی دیمەنی نمایشی یارییە ئاگرینەکانی واشنتۆن ، و لە گۆڕەپانی بەردەم کۆنگرێسیش کۆنسێرتێکی تایبەت بە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێت کە لە تەواوی وڵاتدا پەخش دەکرێت.ئەمە جگە لەوەی  لە واشنتۆن نمایشی نەریتی ڕۆژی سەربەخۆیی لە شەقامی کانستتوشن ئەنجام دەدرێت.

 

ئۆفەرێکی پاریس تکتی گواستنەوەی ئیمباپێ قورستردەکات
پێشت ئۆفەرێکی پاریس تکتی گواستنەوەی ئیمباپێ قورستردەکات
خوێندنی باڵا سەرجەم  ئەنجامەکانی  ڕاگەیاند
دواتر خوێندنی باڵا سەرجەم ئەنجامەکانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار