ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران ڕوو لەزیادبوونە



رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم 354 کەس لە سێدارەدراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕێکخراوێکی مافپەروەری ئێرانە ، ڕاپۆرتێکی 59 پەرەیی بڵاوکردەوە و تیایدا دۆخی بەندکراوان و ڕێژەی لەسێدارەدانی لە ئێران بڵاوکردەوە و هۆشداریشی لە ڕەوشی بەندکراوان داوە.

بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوەکە ،تەنها لە ماوەی شەش مانگدا لە ئێران، زیاتر لە 350 کەس لە سێدارەدراون و بە سەدان کەسیش حوکمی لە سێداردانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ڕاپۆرتەکە بەراوردی لەسێدارەدانی لەنێوان شەش مانگی ساڵی پار و ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و
رایگەیاندوە بە پێی وردبینی لەداتای لە سێدارەدانی سزادراوان، رێژەی لە سێدارەدان 36٪ زیادی کردوە ، بەوپێیەی پار ساڵ لەماوەی شەش مانگدا  261 هاوڵاتی لە ئێران سێدارەدراون،
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، تەنیا 43 حاڵەتی لە سێدارەدان لە لایەن میدیای فەرمی ئێرانەوە ڕاگەیەنراوە و لە کۆی گشتی ئەو ڕێژەیەش کە بلاوکراوەتەوە  6کەسیان ژنن کەلەسێدارە دراون.

سەدان ئەفسەر پلەکانیان بەرزدەکرێنەوە
پێشت سەدان ئەفسەر پلەکانیان بەرزدەکرێنەوە
ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا پەسەند کرا
دواتر ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا پەسەند کرا
ەیوەندیدار