سەدان ئەفسەر پلەکانیان بەرزدەکرێنەوە



دوای فەرمانێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری پێشمەرگە فەرمانێکی وەزاری بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 373 ئەفسەر دەرکرد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت “ئەو خشتەیە خشتەی نەورۆزی ساڵی 2022ەوە  پلەبەرزکردنەوە لە پلەی مولازمی یەکی تێدایە تاوەکو پلەی لیوا”.

 

بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە لە، 4-7-2023، لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر کراوە 373 ئەفسەری وەزارەتەکە پلە بەرزکردنەوەیان بۆکراوە.

 

فەرمانە وەزارییەکە پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 128 لە 11-4-2023 و لەبەر رۆشنایی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 1197 لە 20-3-2023 و فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  ژمارە 2691 لە 3-7-2023 دەرکراوە، لیستەکە 274 ناوە، بەڵام بەپێی خاڵی دووەمی ئەو فەرمانە وەزارییە ناوی یەکەمی لێ بەدرکراوە.

 

پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە تاوەکو پلەی جێگری ئەفسەر، راستەوخۆ بە فەرمانی وەزیرە؛ پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران لە وەزارەتی پێشمەرگەوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت مەرسومی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربچێت و پاشان رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی 2ـی ئایاری 2023 بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و رەزامەندیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2020 و 2021 لەگەڵ پاشکۆی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ـی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت و فەرمانەکە لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە واژۆی لەسەر کرا”.

 

خولی پێگەیاندنی ئەفسەران دەکرێتەوە
پێشت خولی پێگەیاندنی ئەفسەران دەکرێتەوە
ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران ڕوو لەزیادبوونە
دواتر ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران ڕوو لەزیادبوونە
ەیوەندیدار