پردێ ؛ ئەو هاووڵاتییەی دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە خەودا ڕفێنرا تەرمەكەی دۆزرایەوە



دوایی گەڕانێكی زۆر تەرمی ئەو هاووڵاتییە دۆزرایەوە، كە چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەكاتی بەیانیدا لە ماڵەكەی خۆیدا ڕفێنران .

بە پێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3ی 12ی 2022 تەرمی (ه. م.م) ، كە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا كاتێك خێزانەكەی لەخەوی بەیانی هەڵساون، خۆیی و هەردوو مۆبایلەكەی لەماڵەوە نەماون .

هەر بە پێی زانیارییەكان، تەرمەكەی لە گوندی گەڵوەزی لەژێر پردێك دۆزرایەوە كە فیشەكێك بە ناوچەوانیەوە بوو و كوژراوەكە باوكی 4 منداڵە و لە بنەڕەتدا خەڵكی دیبەگەی سنوری هەولێرە.

هاوكات بەهۆی كێشەی دوژمنداریەوە ماوەی ساڵێكە لە سنوری پردێ نیشتەجێیە و تا ئێستاش نەزانراوە هۆكاری كوشتنەكەی كێشەی دوژمنداریە یان هۆكارێكی دیكە و هێزە ئەمنیەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە و سەیر كردنی كامێراكانی چاودێری كردووە.

قوباد تاڵەبانی بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان ” هەمیشە پشتیوانتانم”
پێشت قوباد تاڵەبانی بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان ” هەمیشە پشتیوانتانم”
یۆنامی؛ عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كەسانی كەمئەندامی هەیە لەجیهاندا
دواتر یۆنامی؛ عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كەسانی كەمئەندامی هەیە لەجیهاندا
ەیوەندیدار