ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەگیانی خۆشەویستی و بەخشندەیی مانگی رەمەزان .. هواوی سوپاسی بەكارهێنەرانی دەكات

سەركەوتنی كۆمپانیاكان بۆ چەند فاكتەرێك دەگەڕێتەوە وەك كارگێری چالاك و خۆماندووكردنی كارمەندان و بەرهەمی داهێنەر ، بەڵام لەوانە گرنگتر بەكارهێنەری دڵسۆزە ، ئێمە لە هواوی لە روانگەی باوەڕمان كە بەكارهێنەران چەقی هەوڵ و ئامانجمانە ، دەرفەتی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەقۆزینەوە یۆ ئەوەی سوپاسگوزاری خۆمان پێشكەش بكەن كە گونجاوە لە گەڵ گیانی خۆشەویستی و سوپاسگوزاری لەم رۆژە پیرۆزانەدا ، پەیوەندی بەهێزمان لەگەڵ بەكارهێنەران هۆكاری پێشكەوتن و سەركەوتنمان بوو و چەسپاندنی پێگەمان لەم ناوچەیە رۆژ لەدوای رۆژ .

ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بازاڕێكی كراوەیە و زۆر گرنگە بۆ ئێمە ، ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەو پێشوازیە كە لێمان كرا وەك هاوبەشێكی بازرگانی و سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنانی مۆبایل ، هواوی لەدوای هاتنی بۆ ناوچەكە لەساڵی 2011 هاوكار و هەماهەنگی حكومەت بووە بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست ناوچەیەكی پێشكەوتوو وداهێنەر بێت، هەروەها جەخت كراوەتەوە بۆ ئەوەی باشترین تەكنەلۆژیا و ئامێری داهێنەر و بەرهەمی كوالیتی بەرز پێشكەش بە بەكارهێنەران بكرێت .

وەبەرهێنان لە ناوچەكە پابەندبوونمان بەرامبەر بازار و بەكارهێنەران دووپاتدەكاتەوە ، لەمانگی ئەكتۆبەری رابردوو بازاری ئەزموونی بەكارهێنەران كرایەوە وەك یەكەم بازاری لەم جۆرە لە ناوچەكە بۆ ئەوەی ئەزموونی بەكارهێنەران دەوڵەمەندتر بكات و پاڵپشتی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری بێت لە ناوچەكە كەژمارەیان 47 سەنتەرە ، بەكارهێنەران خزمەتگوزاری باش و خێرایان پێشكەش دەكرێت .

هواوی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ خزمەتكردنی بەكارهێنەران و ناوچەكە لە چوارچێوەی دیدی بۆ بەدیهێنانی پێگەیەكی جیهانی وەك كۆمپانیایەكی پێشەنگ لە بواری تەكنەلۆژیا، ئەنجامیش هواوی پارێزگاری لە پلەی سێیەم كرد لە ریزبەندی گەورەترین كۆمپانیایەكانی مۆبایل لە جیهاندا بەپێی بەشە بازاری خۆی كەلەچارەكی یەكەمی ساڵی 2018 بەرێژەی 11.8% بەرزبۆتەوە بەپێی نیشانەی كۆمپانیای ئەی دی سی تایبەت بەمۆبایل لەسەرتاسەری جیهان .

هواوی بەم سەركەوتنە نەوەستا وەك ماركەیەكی مۆبایل كە خێراترین پێشكەوتنی بەدەست هێناوە بەڵكو بەردەوامە لە وەبەرهێنان لە بواری لێكۆلینەوە بۆ داهێنانی ئامێری پێشكەوتوو كەلەگەڵ ویستی بەكارهێنەران بگونجێت ، ، هواوی ئاستی مۆبایلی بەرزكردەوە بە پێشخستنی پرۆسێسەری كیرن 970 بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد بۆ ئەوەی ئەزموونێكی خێراتر پێشكەش بكات ، گومان لەوەدانیە كە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد ململانێی جیهانی مۆبایل لە 5 ساڵی داهاتوو دیاری دەكات ، ئێمەش لەپێشەنگین ، لە ساڵی رابردوو زنجیرەی هواوی مایت 10 مان وەشاند وەك ئەزموونێكی زیرەكی بێ هاوتا ، ئەم ساڵەش سەردەمی وێنەگرتنی زیرەكمان دەستپێكرد بە وەشاندنی مۆبایلی HUAWEI P20 Pro كە كامیرای سیانی لە لایكا هەیە بەكوالیتی 40 میگاپیكسل پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد .
هەنگاوێكی گەورەمان و بەبەرهەممان بڕیوە ، بەكارهێنەران رۆڵێكی گرنگیان لەم سەركەوتنە هەبووە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەكەینەوە بایەخ بەم ناوچەیە بدەین كە ئامێرەكانی ئێمەیان هەڵبژاردووە بۆ یادكردنەوەی خۆشترین كاتەكانیان ، ئێمەش كەلتوری ئەوان فێربووین ، بەڵێن دەدەین باشترین خزمەتگوزاریان بەشانازیەوە پێشكەش بكەین و سوپاس و پێزانینی خۆمانیان پێشكەش دەكەین
#بڵێ سوپاس (#SayShukran) لەمانگی رەمەزانی پیرۆز لەگەڵ هواوی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك
https://www.facebook.com/HuaweimobileAE/videos/1913283192069540/

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو ساڵی داھاتوو بازاڕی ئەپڵ بە شێوەیەکی بەرچاو دەکشێتەوە

خەڵک-

لێکۆڵەران و شارەزایانی بازاڕ لە گروپی بانکەکانی (Nomura) ـی ژاپۆنی، لە راپۆرتێکدا پێشبینی ھاتنە خوارێکی سەختی بازاڕ دەکەن بۆ کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا.

ئیین لین بەڕێوەبەری ژووری لێکۆڵینەوە لە گروپی بانکەکانی (Nomura) دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ساڵی داھاتوو فرۆشییەکانی ئەپڵ لە ئامێرە زیرەکەکان بۆ ٢٠٠ ملیۆن ئامێر و ساڵی دواتریش بۆ نزیکی ١٨٠ ملیۆن ئامێر داببەزێت.

ئەو شارەزایە ھۆکاری پێشبینییەکانی کشانەوەی بازاڕی ئەپل بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، خەریکە ئەپڵ توانای کێبەرکێی کۆمپانیاکانی دیکەی ئامێرە زیرەکەکان لەدەستدەدات و نزیکە لەوەی لە ڕیزبەندیی یەکەمەکان بچێتە دەرەوە.

یەکێکی دیکە لە ھۆکاری ئەو پێشبینییە ئەوەیە، لە ساڵی داھاتوو ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە تەکنۆلۆجیای 5G بەردەست دەخرێن، لە ئەمریکاش خستنە کاری ئەو تۆڕە دەستیپێکردووە و ئەپڵ ھیچ ئاماژەیەکی نییە بەوەی لە پێنج ساڵی داھاتوو ئەو تەکنۆلۆجیایە لە ئامێرەکانی بخاتە کار، ھەروەک ئەوەی لە خستنەکاری تەکنۆلۆجیای 4G دواکەوت.

پێشتریش کۆمپانیای ئەپڵ ناڕەزایی خۆی پیشاندا لە کەمبوونەوەی فرۆشی دوایین ئامێرەکانی، شارەزایانیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەپڵ نەیتوانیوە ھیچ شتێکی تازە لە دوایین نەوەی ئامێرەکانی بەردەست بخات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێنماییەک بۆ مامەڵە لەگەڵ ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکان لە وەرزی باراندا

خەڵک-

شۆفێری کردنێکی سەلامەت لە وەرزی سەرما و تەڕی و باراندا ئاڵنگارییەکی سەختە، لەو وەرزەدا شەقامەکان خلیسکن و ئاستی بینین زۆرجار کەمدەبێتەوە، رێژەی ڕووداوەکانی ھاتووچۆش بە شێوەی بەرچاو سەردەکەن، بەشێک لە ڕووداوەکانیش بەھۆی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکانەوەیە.

ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرە گەورەکان لە ڕووی شێوە و کێش و قەبارەوە لە ئۆتۆمبێلی ئاسایی زۆر جیاوازن، ئەوەش وایکردووە مامەڵە کردن لەگەڵیان یان نزیکبوونەوە یان تێپەڕاندنیان لە وەرزی باراندا کارێکی ئاسان نەبێت.

پسپۆڕانی بواری ھاتووچۆ چەند ڕێنماییەکان ڕێکخستووە تا بتوانین مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا بکەین، لە وەرزی باران و سەرمادا:

  • بەھۆی گەورەیی قەبارەیانەوە، بارھەڵگرەکان گەلێک ناوچەی کوێریان ھەیە، بە تایبەتی لای ڕاستیان بە ئاسانی لە لایەن شۆفێرەکەیەوە نابینرێت، زۆر کات جوڵە بە لای ڕاستدا لە لایەن بارھەڵگرەکانەوە ڕووداوی ھاتووچۆی سەختی لێکەوتۆتەوە، بەوەش تا دەتوانیت ھەوڵی تێپەڕاندنی بارھەڵگرێک مەدە لە لای چەپییەوە، بە تایبەت لە کاتی باراندا.
  • لە کاتی ھەوڵی تێپەڕاندنیش لە لای چەپەوە، بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت و ھەر جوڵەیەکی نائاسایی بە ھەژمار بگیرێت و پێش گەشتنە ئاستیشی بە ڕووناکی بەرز شۆفێری بارھەڵگرەکە ئاگادار بکرێتەوە.
  • لە کاتی تێپەڕاندنی بارھەڵگرێکی گەورە، پێویستە سوکان بە توندی بە ھەردوو دەست بگیرێت، چونکە بارھەڵگرەکان بەھۆی قەبارە و خێراییانەوە گیرفانی ھەوایی دروستدەکەن و بەوەش ھێزی ھەوا لەسەر ئۆتۆمبێلەکەت دەگۆڕێت و کار لە جێگریی دەکات، بەوەش ئەگەری ڕووداو بەرز دەبێتەوە.
  • لە کەشی باراندا، ئۆتۆمبێلە گەورەکان تۆزی ئاو بڵاودەکەنەوە و زیخ و چەو فڕێدەدەن کە ئەوانەش کار لە ئاستی بینین و تەرکیز دەکات، بۆ باشتر وایە لە خێراترین کاتی گونجاودا تێیپەڕێنیت، بەڵام بە وریایی.
  • بارھەڵگرەکان کێشیان زۆر قورسە، پێویستیان بە کات و ڕووبەرێکی زیاترە بۆ وەستان، ئەمە ئەگەر ئیستۆپی بارھەڵگرەکە لە کاتی ھەوڵی وەستانی تونددا کێشەی تێنەکەوێت، بەوەش تێپەڕاندن و بەخێرایی ھاتنەوە بەردەمی کارەساتی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە، کاتێک بارھەڵگرێکت تێپەڕاند، دڵنیابە لەوەی لێی دوور کەوتوویتەتەوە، ئەوکات ھێڵ بگۆڕە.
  • ھەرگیز لە پێچ و لۆفەکاندا ھەوڵی تێپەڕاندنی بارھەڵگرەکان مەدە، چونکە بەھۆی درێژییانەوە ڕووبەرێکی فراوانتریان دەوێت بۆ پێچکردنەوە و ئەگەری ئەوەی بکەویتە ناوچەی کوێر و نەبینرێیت، ئەوەش کارەسات دروستدەکات.

بەھیوای سەلامەتیی بۆ ھەموو لایەک

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

داھێنانێکی دیکەی بواری سەلامەتیی ئۆتۆمبێل
ئێرباگی دەرەکی

خەڵک-

لە ئێستادا کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل پێشبڕکێیانە تا بتوانن داھێنانی ئێرباگی دەرەکی بە ناوی خۆیانەوە تۆمار بکەن، بەڵام کۆمپانیای ZF ـی ئەڵمانیی پێش ھەموویان کەوتووە و نزیکە لەوەی تاقیکردنەوەکانی لەو بارەیەوە کۆتایی پێبھێنێت و داھێنانەکە بە ناوی خۆیەوە ڕابگەیەنێت.

کۆمپانیای ZF ـی ئەڵمانیی کۆمپانیایەکی تایبەتە بە دروستکردنی پارچە و سیستمەکانی ئۆتۆمبێل بۆ کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلسازیی، نزیکە لەوەی تاقیکردنەوەکانی لەبارەی دانانی ئێرباگی دەرەکی بۆ ئۆتۆمبێلەکان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبھێنێت و داھێنانەکە لەسەر خۆی تاپۆ بکات.

وەک ئەوەی لێکۆڵینەوە تیۆرییەکان ئاماژەیان پێکردووە، ئێرباگی دەرەکی بە ڕێژەی ٤٠٪ زیان لەسەر سەرنشینانی ئۆتۆمبێل دەگێڕێتەوە و سوودەکانیشی بۆ کەسانی پیادەڕەو لەوە کەمتر نابێت.

ڕێگری سەرەکیش لە بەردەم خستنە کاری داھێنانەکە تا ئێستا ئەوەیە، چۆن بتوانرێت ئێرباگەکە لەو کاتەدا بکرێتەوە کە نەخشەی بۆ دەکێشرێت، ئەویش چەند بەشی چرکەیەکە پێش بەرکەوتن.

کۆمپانیای ZF خاوەنی چەند داھێنانێکە لە بواری ڕاداری بینایی و دەنگی و کامێرای تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکان، دەیەوێت پشت بە داھێنانەکانی خۆی ببەستێت بۆ خستە کاری ئێرباگی دەرەکی، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئەوەندە وردیان بکاتەوە ھەستەوەری ئێرباگەکە کاتی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە نزیکبوونەوەی ئاسایی ئۆتۆمبێلەکە لە تەنێک جیا بکاتەوە و تەقینی ئێرباگەکە بۆ دوا سات ھەڵبگرێت.

درێژیی نمونەی سەرەتایی ئێرباگە دەرەکییەکەی ZF دەگات بە ٢ مەتر، پانییەکەشی نیو مەترە و ٣٨ سانتیمەتریش ئەستورە و ٥,٨ کیلۆگرامیش قورسە، درێژی و پانی و ئەستوریی ئێرباگەکەش بە پێی جۆری ئۆمبێلەکان دەگۆڕێت، سەرەڕای گەورەیی قەبارەکەی، لە ماوەی ١٥ میللی چرکەدا پڕ دەبێت لە ھەوا، ئەویش کەمێک خێراترە لە پڕبوونی ئێرباگە ئاساییە ناوەکییەکانی ئێستا ھەن.

ئێرباگە ناوەکییەکان لە پاش بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکە دەتەقن، چونکە کاتێکی کەم ھەیە لە گەشتنی ھێزی بەرکەوتنەکە بە سەرنشینەکان و لەو ماوە کەمەدا ئێرباگەکە کاری خۆی دەکات، بەڵام لە ئێرباگی دەرەکی پێویستە نەگات بە بەرکەوتن، ئەگەر گەیشت بەو خاڵە سوودێکی ئەوتۆ لە کارەکەدا نامێنێت.

بەپێی خەمڵاندنەکانی کۆمپانیاکە و شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل، تا ساڵی ٢٠٢٢ ناتوانرێت ئێرباگێکی نمونەیی پشت پێبەستراو بەرھەم بھێنرێت، تاقیکردنەوەی زۆر ماون، کارەکان لەو بارەیەوە درێژەیان ھەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین