بایەكی بەهێز و گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لەسبەینێوە خێرایی با بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و لە ڕۆژی چوار شەممەشدا خێراییەکەی لە هەندێک ناوچە دەگاتە 60 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێكدا و تۆپەڵە هەوایەكی گەرمی لەگەڵ دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه ، پێشبینی دەکەین لەسبەی سێ شەممەوە کاتەکانی بەیانی زوو، خێرایی با لەبەشێکی ناوچەکان چالاک بێت و زیاد بکات بەتایبەت ناوچە جیاوازەکانی سنوری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و بەشێکی هەولێر.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی چوار شەممە کاریگەری خێرایی با بەرفروانتر دەبێت و هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بەکاریگەری جیاواز و بەخێرایی سەرووی 20 تا 60 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا و چەقی زیادبوونی و چالاکی کاتەکانی بەیانی بۆ دوانیوەڕۆ دەبێت.

وتوشیەتی، “ئەم بایە کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەپلەی کەم بەهاوکاری تۆپەڵە هەوای گەرمی هاتووی ئەفریقا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ناو بەناو تا کۆتایی هەفتە بەردەوامە، دواتر بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت لەئاڕاستەی خۆرئاواوە دێت و بای شەماڵ چالاک دەبێتەوە و زیاد دەکات بەخێرایی 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، کاریگەر دەبێت لەسەر دابەزینەوەی پلەکانی گەرما بەچەند پلەیەک”.

نەسر تۆڕی خۆی لە برۆزۆڤیچ گیرکرد
پێشت نەسر تۆڕی خۆی لە برۆزۆڤیچ گیرکرد
ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەنرا
دواتر ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار