نەسر تۆڕی خۆی لە برۆزۆڤیچ گیرکرد



یانە سعوودییەکە لە تویتەری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، هەموو چاوەکان ئەویان دەوێت، بەڵام ئەو سەرکەوتنی هەڵبژاردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی نەسری سعودی گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ ئینتەرمیلان ئاشکرا کرد، ئەستێرەی کرواتی مارسێلۆ برۆزۆڤیچ.

برۆزۆڤیچ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت “نیگەران مەبن من لێرەم، سەرکەوتنم هەڵبژارد”.

 

جیانلوکا دی مارزیۆ، ڕۆژنامەنوسی “سکای سپۆرت ئیتالیا” دەڵیت ، بەرپرسانی ئینتەرمیلان ڕەزامەندی خۆیان داوە بە یانە سعودییەکە بۆ ئەوەی گرێبەستەکە بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ واژۆبکەن.

ئەلعەلامی توانی ئەو گرێبەستە یەکلایی بکاتەوە، دوای دانوستانە سەختەکان کە چەند هەفتەیەکی خایاند، ئەمەش بەهۆی خواستی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بۆ خوێندکاران
پێشت پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بۆ خوێندکاران
بایەكی بەهێز و گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر بایەكی بەهێز و گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار