دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی(دوو)تیرۆریستی داواکراو ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوو تیرۆریستی (داعش)ی دەستگیرکرد.

لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی وورد، دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری لە دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی عێراقەوە لەسەر دوو تیرۆریستی لەیاسا هەڵهاتوو، کە داواکراون بە ماددەی (٤)ی تیرۆر و بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕویانکردۆتە هەرێمی کوردستان.

دوای چاودێریکردن و دەستنیشانکردنی شوێنی مانەوەیان، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، بە پلانێکی تۆکمە و سەرکەوتوو، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، توانیان لە شەوی ٢٠٢٣/٧/٢ هەردوو تۆمەتباری داواکراو بەناوەکانی ( ع، ف، م ) و ( ع، ع، ف ) دەستگیربکرێن و دوای تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکان و بەپێی تایبەتمەندی دۆسیەکەیان، ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی دەکرێنەوە.

(2) Facebook

سودانی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بۆ پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەسپێرێت
پێشت سودانی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بۆ پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەسپێرێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەشانشینی یەکگرتووە
دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەشانشینی یەکگرتووە
ەیوەندیدار