مێسی پەیامێک بۆ فابریگاس دەنێرێت



لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی پەیامێکی بۆ سیسک فابریگاسی هاوڕێ و هاوپیشەی لە یانەی بەرشەلۆنە نارد، کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە تەمەنی سی و شەش ساڵیدا وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ چوونە ناو دنیای مەشق و ڕاهێنانەکان.

 

مێسی لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە “ئینستاگرام” نوسیویەتی: ڕاستییەکان لەبارەی هەستی باشم بەرامبەر بە خۆت و خێزانەکەت دەزانیت، تۆ ئەستێرەیەکی گەورەیت فابریگاس، “هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە هەنگاوی داهاتووتان، زۆرمان خۆش دەوێن”.

 

فابریگاس یاریزانی پێشووی یانەکانی ئارسناڵ و چێڵسی و بەرشەلۆنە پێشتر لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاندبوو، دوای 21 ساڵ وەک یاریزانێکی پیشەگەر، کاتی ئەوە هاتووە وازهێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ ڕابگەیەنێت.

پیپ، بەدوای ئامانجێکی گەورەوەیە
پێشت پیپ، بەدوای ئامانجێکی گەورەوەیە
مانچستەر یونایتد ئۆفەرێکی ناوازە دەخاتە بەردەم سوفیان ئەمرابت
دواتر مانچستەر یونایتد ئۆفەرێکی ناوازە دەخاتە بەردەم سوفیان ئەمرابت
ەیوەندیدار