ئینتەر پێنج هەفتە پێش کۆتاییهاتنی سێریا ئەی، جامەکەی بەدەستهێنا



یانەی ئینتەرمیلان بۆ جاری بیستەم بووە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا، ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ شەو 2-1 لە ئەی سی میلانی ڕکابەری مێژوویی خۆی بردەوە.

ئینتەر بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ توانی پێنج هەفتە پێش کۆتاییهاتنی سێریا ئەی، ببێتە پاڵەوان و جەماوەری یانەکەش ڕژانە سەر شەقامەکان و ئاهەنگیان گێڕا.

یارییەکە لە خولەکەکانی کاتی زیادکراودا توندوتیژی زۆری بەخۆوە بینی و بە هۆیەوە ناوبژیوان سێ جار کارتی سووری بەڕووی یاریزاناندا بەرزکردەوە کە دووانیان بۆ تیۆ هێرناندێز و دابیدێ کالابریای ئەی سی و سێیەمیش بۆ دێنزێل دەمفرایسی ئینتەر.

ئینتەر بەو بردنەوەیە 17 خاڵ پێش ئەی سی میلان کەوت و پێنج هەفتە پێش کۆتاییهاتنی خولەکە، ڕکابەرەکەی بێ ئومێد کرد.

 

ڕۆڵی پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەدا
پێشت ڕۆڵی پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەدا
بابەکر زێباری: عێراق تەنها لە شەنگال دەتوانێت شەڕی پەکەکە بکات، ئەگینا لە قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت
دواتر بابەکر زێباری: عێراق تەنها لە شەنگال دەتوانێت شەڕی پەکەکە بکات، ئەگینا لە قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت
ەیوەندیدار