مانچستەر یونایتد ئۆفەرێکی ناوازە دەخاتە بەردەم سوفیان ئەمرابت



سۆفیان ئامرابت ئەستێرەی مەغریبی ئۆفەرێکی نوێی لە یانەی مانچستەر یونایتد پێشکەشکراوە، هەرچەندە خۆی خوازیارە لەگەڵ فیۆرێنتینا بمێنێتەوە.

 

گرێبەستەکەی ئەمرابت لەگەڵ فیۆرێنتینا لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت، بۆیە یانەکە لە مێرکاتۆی هاوینەدا ڕۆیشتنی ئەو یاریزانەی بەلاوە گرنگ نییە، ئەگەر ئۆفەرێکی باشی پێبگات.

 

تۆڕی “رای سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، مانچستەر یونایتد لەسەر مەرجی کەسی لەگەڵ ئەمرابت ڕێککەوتووە، بەو پێیەی دوو هێندەی مووچەی ئێستای لەگەڵ فیۆرێنتینا وەربگرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی هەردوو یانە پەیوەندی دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە بەهای دارایی گرێبەستەکەی سوفیانی مەغریبی.

 

فیۆرێنتینا بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی داناوە وەک مەرجی فرۆشتنی ئامرابت کە پێشتر ناوەکەی پەیوەست بوو بە گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرپوول.

 

لای خۆیەوە ماڵپەڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی ڕایگەیاندووە، “مان یونایتد” فشار دەخاتە سەر گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە، چونکە “ئۆفەرێکی زۆر بەرزی” پێشکەشکردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵوێستی فیۆرێنتینا هەمیشە وەک یەکە: بەڵێ بۆ فرۆشتن، بەڵام بە کەمتر لە ٣٠ ملیۆن نا.

جێگای سەرنجە ئەمرابت کە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ پەیوەندی بە یانەی فیۆرێنتینا کرد، لە کاتی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەردا ئەستێرەی بەختی درەوشایەوە، توانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت.

مێسی پەیامێک بۆ فابریگاس دەنێرێت
پێشت مێسی پەیامێک بۆ فابریگاس دەنێرێت
تەرمی گەشتیارێك لە دوكان دۆزرایەوە
دواتر تەرمی گەشتیارێك لە دوكان دۆزرایەوە
ەیوەندیدار