پیپ، بەدوای ئامانجێکی گەورەوەیە



پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی لە میرکاتۆی هاوینەدا یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی بەرشەلۆنە بخاتە نێو پێکهاتەکەی.

 

دوای ئەوەی ئیلکای گۆندۆگان ڕووی لە یانە کەتەلۆنییەکە کرد، گواردیۆلا بەدوای یاریزانێکی نوێدا دەگەڕێت.

 

بەپێی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، دوای کشانەوە لە هەوڵەکانی پەلکێشکردنی دیکلان ڕایس یاریزانی یانەی وێستهام یونایتد، گواردیۆلا داوای لە ئیدارەی مانچستەر سیتی کردووە دی یۆنگی هۆڵەندی لە بەرشەلۆنەوە بۆ نێو ریزەکانی ستیزن بگوازنەوە.

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەرشەلۆنە داوای ٩٠ ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی دەکات، کە دەکاتە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی دەستبەرداری دی یۆنگ بێت.

ئینتەر میامی مووچەکەی مێسی ڕاگەیاند
پێشت ئینتەر میامی مووچەکەی مێسی ڕاگەیاند
مێسی پەیامێک بۆ فابریگاس دەنێرێت
دواتر مێسی پەیامێک بۆ فابریگاس دەنێرێت
ەیوەندیدار