فابریگاس، دەبێتە ڕاهێنەر



فابریگاس وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێ ڕادەگەیەنێت وەک پێشەکییەک بۆ چوونە ناو دنیای ڕاهێنەرایەتی.

 

سیسک فابریگاسی یاریزانی پێشووی ئیسپانیا، لە تەمەنی سی و شەش ساڵیدا وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ چوونە ناو گۆڕەپانی مەشق و ڕاهێنانەکان.

 

فابریگاس، یاریزانی پێشووی یانەکانی ئارسناڵ و چێڵسی و بەرشەلۆنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: دوای 21 ساڵ وەک یاریزانێکی پیشەگەر، کاتی ئەوە هاتووە وازهێنانم ڕابگەیەنم.

سیسک دەڵێت؛” دەمەوێت سوپاسی هەموو هاوکارەکانم بکەم، ئەو ڕاهێنەرانەی سەرپەرشتییان کردم، بەڕێوەبەرە وەرزشییەکان، سەرۆکەکان، خاوەن یانەکان، لایەنگرانی تیپەکان و بەڕێوەبەرەکەم”.

 

فابریگاس ڕیکۆردێکی نایابی هەیە لە تۆپی پێدا، بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا جامی جیهانی و دوو جار جامی ئەوروپای لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین نازناوی ناوخۆیی لەنێو ئەو تیپانەی کە بەرگری لە ڕەنگەکانیان کردووە. بەدەستهێناوە.

 

بڕیارە فابریگاس کاری ڕاهێنەرایەتی خۆی بە سەرپەرشتیکردنی تیپی یەدەگ لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی لە خولی پلە دوو دەستپێدەکات، کە بەم دواییە یاریی تێدا کردووە.

عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 دەستپێدەكات
پێشت عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 دەستپێدەكات
ماڵی سەرۆکی شارەوانی لای لێس سوتێندرا
دواتر ماڵی سەرۆکی شارەوانی لای لێس سوتێندرا
ەیوەندیدار