ماڵی سەرۆکی شارەوانی لای لێس سوتێندرا



سەرۆکی شارەوانی لای لێس ڕۆز لە باشووری پاریس، ڤینسۆن جۆنبرۆن، ئەمڕۆ یەکشەممە پشتڕاستیکردەوە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ماڵەکەیدا کێشاوە و ئاگری تێبەردراوە، لەکاتێکدا هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی لەناوەوە خەوتوون.

 

سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی بەوەشکرد، هاوسەرەکەی و یەکێک لە دوو منداڵەکەی کە تەمەنیان ٥ و ٧ ساڵانە، لە بەرەبەیاندا لەکاتی هەڵاتنیان لە خانووەکە  برینداربوون.

 

جۆنبرۆن، کەلە پارتی کۆمارییەکانە، لە کاتی ڕووداوەکەدا لە ماڵەوە نەبووە، بەڵکو لە هۆڵی شارەوانیدا بووە، کە لە دوای مردنی گەنجەکەوە بۆ ماوەی چەند شەوێک بووەتە ئامانجی هێرش و باڵەخانەکەش بە تەلی دڕکاوی و بەربەست پارێزراو بووە .

 

جۆنبرون لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی “کاتژمێر  1:30 خولەکی بەیانی، لە کاتێکدا من لە هۆڵی شارەوانی بووم، هەروەک دوو شەوی پێشوو، خەڵک پێش ئەوەی ئاگرەکە هەڵبگرن، بە ئۆتۆمبێلەکەیان چوونەتە ناو ماڵەکەمەوە بۆ ئەوەی بیسووتێنن، هاوسەرەکەم و “. منداڵە بچووکەکانم لە ناوەوە خەوتبوون.”

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوسەرەکەم و یەکێک لە منداڵەکانم لەکاتی هەوڵدان بۆ پاراستنیان و هەڵاتن لەدەست هێرشبەرەکان برینداربوون.

داواکاری گشتی ناوچەکە وتی “لێکۆڵینەوەی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن کراوەتەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد “هاوژینی جۆنبرۆن لەکاتی هەڵاتنی لە حەوشەی ماڵەکە بریندار بووە. تا ئێستاش هیچ تۆمەتبارێک دەستگیر نەکراوە”.

فابریگاس، دەبێتە ڕاهێنەر
پێشت فابریگاس، دەبێتە ڕاهێنەر
داوا دەکرێت مووچەی هەشت مانگ لە پەرلەمانتاران وەربگیرێتەوە
دواتر داوا دەکرێت مووچەی هەشت مانگ لە پەرلەمانتاران وەربگیرێتەوە
ەیوەندیدار