داوا دەکرێت مووچەی هەشت مانگ لە پەرلەمانتاران وەربگیرێتەوە



داوا دەکرێت ئەو مووچەیەی کە لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بە پەرلەمانتاران دراوە، لێیان وەربگیرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ناڕاستەوخۆ دانیان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەردەوامبوون لە وەرگتنی مووچە و سوەدمەندبوون لە ئیمتیازاتەکانی نەسریە و خانوو و شوقە.

سەروەر عەبدولڕەحمان بە پێویستیزانی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی، مووچە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران لە دوای 6ی 11ی 2022وە بگەڕێنرێتەوە، چونکە بەهەدەردانی سامانی گشتییە.

وتیشی: ئەگەر دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی ئەوکارە نەکەن ئەوا لە رێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە سکاڵا تۆمار دەکەن.

ماڵی سەرۆکی شارەوانی لای لێس سوتێندرا
پێشت ماڵی سەرۆکی شارەوانی لای لێس سوتێندرا
لە جەژندا زیاتر لە ١١ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان کردووە
دواتر لە جەژندا زیاتر لە ١١ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان کردووە
ەیوەندیدار