لە جەژندا زیاتر لە ١١ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان کردووە



بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەرۆژانی جەژنی قورباندا ١١ هەزار و ٢٦٦ كەس سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانییان كردووە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە.

بە پێی ئامارەکە لە جەژندا چوار هەزار و ٩٣٤ كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و هەزار و ١٤٥یان داخڵ كراون و ٥٥٠ نەشتەرگەری جۆراوجۆریش ئەنجام دراوە.

لە بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمە رەشیدی مناڵان چوار هەزار و ٨٧٧ منداڵی نەخۆش بینراون و ٥٦١یان داخڵ كراون.

لە نەخۆشخانەی مناڵبوونیش ٣٩١ نەخۆش سەردانیان كردووە و ١٣٥ نەخۆش داخڵ كراون و ٩٥ منداڵ لەدایك بوون.

بەپێی ئامارەکە ٢٣٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوا و ١٣٠  نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریان كردووە.

لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ٧٤ نەخۆش داخڵ كراون و ٣٥ نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆن كراوە.

هەر لە جەژندا ٢٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەیان كردووە و ١٧ نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە.

لە ئامارەکەی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا ٢٠٠ كەس لەشوێنی خۆیان چارەسەركراون و ١٨٠ حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش تۆماركراوە، لە سەنتەری گورچیلەی دەستكردیش٢١٣ شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە.

داوا دەکرێت مووچەی هەشت مانگ لە پەرلەمانتاران وەربگیرێتەوە
پێشت داوا دەکرێت مووچەی هەشت مانگ لە پەرلەمانتاران وەربگیرێتەوە
رێواز فایەق ماڵئاوایی کرد: گەردنم ئازاد بکەن
دواتر رێواز فایەق ماڵئاوایی کرد: گەردنم ئازاد بکەن
ەیوەندیدار