کۆمسیۆن تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکانی ڕاگەیاند



کۆمسیۆن: دەستپێکردنی وەرگرتنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانییانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هەیە  ڕاگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی وەرگرتنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانییانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هەیە ،

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆن ڕایگەیاند، بەشی کاروباری حزبەکان و قەوارە سیاسییەکان لە IHEC دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی ئەو لایەنە سیاسی و هاوپەیمانێتیانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا کردووە، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، هەروەها جەختی لەسەر دەستپێکردنی خشتەی تۆمارکردنەکان کردەوە ،کە پابەندە بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانەوە، عیماد جەمیل، ئاماژەی بەوەدا کە دووسەد و پەنجا هەزار فەرمانبە بەشدارن لەپرۆسەکەدا  لە ڕۆژی دەنگدان، بڕیاریشە ڕۆژێک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاری بکرێت.

تەرمی ئەحمەد دۆزرایەوە
پێشت تەرمی ئەحمەد دۆزرایەوە
نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار بردرا
دواتر نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار بردرا
ەیوەندیدار