نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار بردرا



سەرمایەدارێک لەناو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە چەند بازرگانێک وەرگرتووە و ئێستا دەڵێت پارەکەم لانەماوە

 

سەرمایەدارێک بە مەبەستی کارکردن، ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە چەند بازرگان و دۆلارفرۆشێک لەناو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی وەرگرتووە، لە ئێستادا ئەو کەسەی پارەکەی وەرگرتووە دەڵێت پارەکەم لانییە و ناتوانم بتاندەمەوە

ئەمڕۆ بەشێک لەو هاوڵاتیانە رایانگەیاند کە پارەیەکی زۆریان لەلایەن کەسێکەوە براوە و ناشزانن خۆی لەکوێیە، یەکێک لەو کەسانەی پارەی داوە بە سەرمایەدارەکە بە تەنها نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلاری پێداوە تاوەکو کاری پێوە بکات. بەگوێرەی زانیارییەکانیش، ئەو سەرمایەدارە تەنها یەک مانگ بڕی قازانجی پێداون، لەبری ئەو پارەیەی وەری گرتووە، بەکۆی گشتی لە ئێستادا نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری چەند هاوڵاتییەکی لایە.

 

بەشێک لەو کەسانەی پارەیان بەو سەرمایەدارە داوە، سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون، سەرمایەدارەکەش رایگەیاندووە، “پارەکەم لانەماوە و ناتوانم بیگەڕێنمەوە.”

 

کۆمسیۆن تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکانی ڕاگەیاند
پێشت کۆمسیۆن تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکانی ڕاگەیاند
شوێنە گەشتیارییەکان جمەیان دێت لەگەشتیاران
دواتر شوێنە گەشتیارییەکان جمەیان دێت لەگەشتیاران
ەیوەندیدار