سەدر زەنگی خۆپیشاندانی لێدا



ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوای ماوەیەك لە بێدەنگی و دووركەوتنەوە لە كایەی سیاسی دەركەوتەوە و داوای خۆپیشاندانی فراوان دەكات.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا داوای خۆپیشاندانی فراوان دەكات لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید دژی سووتاندنی كۆپییەكی قورئانی پیرۆز.

دوێنی بە مۆڵەتی فەرمی پۆلیسی سوید، گەنجێكی عێراقی لەو وڵاتە هەستا بە سووتاندنی كۆپییەكی قورئانی پیرۆز و ئەوەش كاردانەوەی توندی جیهانی و عەرەبی لێكەوتەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا سەركۆنەی ئەو كارە دەكات و دەڵێت: “ئەو كارە پێی ناوترێت ئازادی ئایینی و بیروباوەڕ”.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
نرخی زێڕ بۆ كەمترین ئاست لەمساڵدا دابەزی
دواتر نرخی زێڕ بۆ كەمترین ئاست لەمساڵدا دابەزی
ەیوەندیدار