نرخی زێڕ بۆ كەمترین ئاست لەمساڵدا دابەزی



نرخی زێڕ بە بەراورد بە تەواوی ئەمساڵ بۆ كەمترین ئاست دابەزیوە و زێڕنگەرێك دەڵێت: نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەپێی ستراتیجی خۆم زێڕ نیشانەی بەرزبوونی نەداوە بۆ درێژمەودا و ڕێتێست و جووڵەی مەودا کورت هەیە.

وتیشی، “ئێستا نرخی یەك ئۆنسە 1904 دۆلارە و نیشانەی زاڵ تا ئەم خولەکە دەبێت بۆ خوار 1900 دۆلار دابەزێت و دەشگاتە 1880 دۆلار”.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 459 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 405 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 345 هەزار دینارە.

سەدر زەنگی خۆپیشاندانی لێدا
پێشت سەدر زەنگی خۆپیشاندانی لێدا
بەهجەت یەحیا بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
دواتر بەهجەت یەحیا بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار