مێسی لە تانگۆ دادەبڕێت



بڕیارێکی لیۆنێل مێسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تووشی شۆک دەکات، لە کاتێکدا ئەو ئەفسانەیە بە نیازەبۆ ماوەی ساڵێک پشوو وەربگرێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی .

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “میرۆر”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێ بۆ ماوەی ساڵێک پشوو دەدات و لە یارییە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دادەبڕێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە گرنگی بە ژیانی وەرزشی نوێی خۆی بدات لەگەڵ ئینتەر میامی ئەمریکی.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، مێسی کەڕۆژی شەممە، یادی سی و شەش ساڵەی لەدایک بوونی خۆی گێڕا، لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی داوای خۆی بۆ وەرگرتنی پشوو لە نوێنەرایەتیکردنی “سەماکارانی تانگۆ” خستەڕوو.

 

سکالۆنی پێویستی بە ڕاوێژکردنە بە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین پێش جێبەجێکردنی خواستەکەی مێسی.

پێدەچێت فیدراسیۆنی ئەرجەنتین بە خواستی مێسی ڕازی بێت، کە لە پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە گواسترایەوە بۆ خولی ئەمریکی، دوای دەستکەوتە گەورەکانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.

 

مێسی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بچێتە میامی و لەوێ بژی، پێی وایە پێویستی بە ماوەیەک دەبێت بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ ژیانی نوێدا بگونجێنێت، بۆ ئەوەی سەرگەرمییەکەی لە خولی ئەمریکی بە جددی وەربگرێت.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، خواستی مێسی بۆ ئەوەی “پشوویەکی نێودەوڵەتی” هەبێت، ئامانجی ئەوەیە “بتوانێت خۆی و خێزانەکەی لەگەڵ دەوروبەرە نوێیەکەیان لە میامی بگونجێنن، چ لە ڕووی پیشەیی و چ لە ڕووی کەسییەوە”.

 

ئەگەر خواستەکەی مێسی بەدیهات، ئەوا بە دەستپێکردنی “کۆپا ئەمریکا” دەگەڕێتەوە بۆ یاری نێودەوڵەتی، کە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەستپێدەکات و لەلایەن ئەمریکاوە میوانداری دەکرێت.

لە ڕۆژانی جەژندا چەند کاتژمێر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت؟
پێشت لە ڕۆژانی جەژندا چەند کاتژمێر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت؟
بارسێلۆنا، لەگەڵ کاپتنەکەی مان سیتی ڕێککەوت
دواتر بارسێلۆنا، لەگەڵ کاپتنەکەی مان سیتی ڕێککەوت
ەیوەندیدار