لە ڕۆژانی جەژندا چەند کاتژمێر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت؟



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا کاتژمـێرەکانی کارەبا زیاددەکەن و پێدانی کارەبا لەنێوان ١٦ بۆ ١٧ کاتژمێردا دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا ئاماژە بەوەکراوە ” بە بەرهەمهێنانی سێ هەزار و ٨٠٠ مێگاوات کارەبا و بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێدانی کارەبا لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا لەنێوان ١٦ بۆ ١٧ کاتژمێردا دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرهەمهێنان و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی چاککردنەوە ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.

بۆیەکەمجار وێنەیەکی سەدام حسێن لە رۆژی لەسێدارەدانی بڵاودەبێتەوە
پێشت بۆیەکەمجار وێنەیەکی سەدام حسێن لە رۆژی لەسێدارەدانی بڵاودەبێتەوە
مێسی لە تانگۆ دادەبڕێت
دواتر مێسی لە تانگۆ دادەبڕێت
ەیوەندیدار