بارسێلۆنا، لەگەڵ کاپتنەکەی مان سیتی ڕێککەوت



یانەی بەرشەلۆنە، ڕایگەیاند، ئیلکای گۆندۆگانی ئەڵمانی بە گرێبەستێکی ئازاد لە مانچستەر سیتیەوە دێتە بەرشەلۆنە.

 

بارسا ئاماژەی بەوەداوە کە گرێبەستەکەی گۆندۆگانی تەمەن (٣٢ ساڵ) بۆ ماوەی دوو وەرز تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ە، لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، بەهای بڕگەی سزای ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

 

گۆندۆگانی تەمەن ٣٢ ساڵ، دوای ئەوەی لە وەرزێکی سەرسوڕهێنەردا پۆستی کاپتنی یانەکەی هەڵگرت و تاجی خولی ئینگلیزی و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگی ئەوروپای بردەوە، بۆ ئەوەی کۆتایی بە ژیانی وەرزشی ٧ ساڵەی لە ئینگلتەرا بهێنێت کە لەو ماوەیەدا ١٤ نازناوی بەدەستهێنا، لەنێویاندا ٥ نازناوی خولی ناوخۆیی، کاروانەکەی هێنایە ئیسپانیا.

 

 

گۆندۆگان وتی: یاریکردن بۆ من لە سیتی لەماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا شانازییەکی گەورەیە، هەستم دەکرد پێکەوە بەشێک لە خێزانێکی زۆر ناوازەین لە سیتیدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەختەوەر بووم لە ماوەی مانەوەم لە سیتی و بە چەندین ساتی لەبیرنەکراودا تێپەڕیم، هەڵگرتنی شارەی کاپتنی سیتی باشترین ئەزموون بوو لە ژیانی وەرزشیمدا.

 

 

گۆندۆگان دوای ئەوەی زیاتر لە ٣٠٠ یاری لەسیتی ئەنجامدا و ٦٠ گۆڵی تۆمارکرد، یانەکەی بەرەو بەرشەلۆنەی ئیسپانی جێدەهێڵێت.

 

گۆندۆگان دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ پێکهاتەکەی چاڤی لە بەرشەلۆنە، بەتایبەتی دوای ڕۆیشتنی سێرجیۆ بوسکێتسی یاریزانی دێرین و یاریزانی ناوەڕاستی دوای ١٨ ساڵ یاریکردن لە ڕیزەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا.

مێسی لە تانگۆ دادەبڕێت
پێشت مێسی لە تانگۆ دادەبڕێت
لۆکا و ڕیال مەدرید یەکلایی بوونەوە
دواتر لۆکا و ڕیال مەدرید یەکلایی بوونەوە
ەیوەندیدار