لۆکا و ڕیال مەدرید یەکلایی بوونەوە



یانەی ڕیال مەدرید، گرێبەستی لۆکا مۆدریچی کرواتی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، نوێکردەوە.

 

سەرەڕای گرنگیدانێکی زۆری خولی سعودی بەم یاریزانە، بەڵام مۆدریچی تەمەن ٣٧ ساڵ، وەک یاریزانێکی سەرەکی یانەی ڕیال مەدریدە مایەوە و  بڕیاری دا لەریزەکانی مێرەنگیدا بەردەوام بێت.

 

مۆدریچ لەگەڵ تۆنی کرۆس و دانی سیبالۆس و ناچۆ فێرناندێزی ئەڵمانی، لە لیستی ئەو یاریزانانەن کە لەم هاوینەدا گرێبەستەکانیان درێژکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی یانەکەیدا هاتووە “ڕیاڵ مەدرید و لۆکا مۆدریچ ڕێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە، کە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەگەڵ یانەکەدەمێنێتەوە”.

 

راگەیەنراوەکەی یانەی شاهانە، دەڵێت؛ لۆکا لە ١١ وەرزدا بە درێسەکەمانەوە، ٤٨٨ یاری ئەنجامداوە و ٢٣ نازناوی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا ٥ جار چامپیۆنزلیگ و ٣ کاسی خولی ئیسپانی.

 

لۆکا مۆدریچ، براوەی تۆپی ئاڵتونی ٢٠١٨  لە ساڵی ٢٠١٢ لە یانەی تۆتنهامەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد.

 

ئەم یاریزانە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا تەمەنی دەبێتە 38 ساڵ، وەرزی داهاتوو ڕووبەڕووی ڕکابەری دەبێتەوە لە هێڵی ناوەڕاست، بەتایبەت دوای ئەوەی یاریزانی لاوی ئینگلیزی، بێلینگهام، لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، بە نزیکەی ١٠٠ هاتە ریزی یانە ئیسپانییەکە، هاوکات چەند یاریزانێکی دیکە کە لە هەمان ناوچەی یاریکردنی لۆکادان ناوێکی درەوشاوەن وەک کرۆس و سێبالۆس و کاماڤینگا و چوامێنی کرد.

بارسێلۆنا، لەگەڵ کاپتنەکەی مان سیتی ڕێککەوت
پێشت بارسێلۆنا، لەگەڵ کاپتنەکەی مان سیتی ڕێککەوت
زیاتر لە دوو ملیۆن کەس فەریزەی حەج بەجێدەهێنن
دواتر زیاتر لە دوو ملیۆن کەس فەریزەی حەج بەجێدەهێنن
ەیوەندیدار