ئێران؛ زیاتر لە ٧٥٠ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە



ژمارەی ئەو کەسانەی لە ویلایەتی سیستان- بەلوچستانی ئێران، بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون گەیشتە ٧٦٤ کەس.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی ئێران “ئیرنا”، مەجید مۆحیبی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی کارەساتی سیستان-بەلوچستان، ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا ٧٦٤ کەس لە شارەکانی زابول، زەهەک، هومان، هیرمەند و نیمروز بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کراون.

مۆحیبی باسی لەوە کرد کە لەو ژمارەیە ٦٤٩ کەسیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و چارەسەرکردنی ١١٥ کەسیش درێژەی هەیە.

رۆی یەکشەممە، مۆحیبی ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی خۆڵبارینەوە ٣٣٠ کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و ٥٧ کەسیان لەژێر چارەسەردان.

عەلی مۆلاشاهی، سەرۆکی بەسی پێشبینی و هۆشیاری لە کەشناسی سیستان-بەلوچستان، هەمان رۆژ لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاندبوو کە ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەکانی باکووری ویلایەتەکە کردووە تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، خێرایی با دەگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

مۆلاشاهی هۆشداری دابوو کە بەهۆی بوونی خۆڵێکی زۆر لە هەوادا، ئەو کەسانەی بەتایبەتی نەخۆشی دڵ و هەناسەدانیان هەیە نەچنە دەرەوە و ئاگاداری خۆیان بن.

زیاتر لە دوو ملیۆن کەس فەریزەی حەج بەجێدەهێنن
پێشت زیاتر لە دوو ملیۆن کەس فەریزەی حەج بەجێدەهێنن
مەترسی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون کاریگەری لەسەر قوربانیکردن دروستکردووە
دواتر مەترسی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون کاریگەری لەسەر قوربانیکردن دروستکردووە
ەیوەندیدار