نرخی مۆلیدەی ئەم مانگە دیاری كرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە نرخی كیلۆواتی كارەبای مۆلیدە لە سیتییەكان بۆ مانگی 6 بڕی 277 دینار دەبێت.

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی (6) دیاریکرد، کە بریتیە لە (277) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەپێی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەبای مۆلیدەی ستییەکان بریتیە لە (277) دینار، لە کاتێکدا مانگی رابردوو (نیسان) نرخی کێلۆوات هاوەرێک بە (283) دینار بوو.

جەختیش دەکاتەوە، پێویستیشە سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

مونا قەهوەچی وازهێنانی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند
پێشت مونا قەهوەچی وازهێنانی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند
شوێنە نایاساییەکانی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵان تێکدران
دواتر شوێنە نایاساییەکانی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵان تێکدران
ەیوەندیدار