شوێنە نایاساییەکانی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵان تێکدران



رضـا محمـد اسمـاعیـل قائمقامـی قـەزای سیدصـادق ڕایگەیاند، بەمەبەستی پـاراسـتنی تـەنـدروستی هاوڵاتیانی قـەزاکە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربـوون لیـژنە هاوبـەشـەکانـی ڕاسپـاردووە بە تێکـدان و لابـردنی سـەرجـەم ئـەو شوێنـانەی کە بـە شێوەیـەکی نا تەنـدروست و بە بێ پشکنینی پزیشکی ڤێتێرنەری هەڵدەستن بە سەر بڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لە ناوچەی پیشەسازی دووی لە سنووری قەزای سیدصادق.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆی گومان لە هەبوونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون کە نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە و توشی ئاژەڵ دەبێت و لە ڕێگای خوێن و پاشماوەکانی تری ئاژەڵ بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە و ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەووی ئەو نەخۆشیە ڕێکاری پێویست و یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر هەر کەسێک هەستێت بە سەر بڕینی ئاژەڵ لە سەر شەقام و گەڕەک و کوچە و کۆڵانەکان و بە هاووڵاتیانی بفرۆشێت.

هاوکات قایمقامی قەزاکە داوا لە هاولاتیان دەکات، بە هۆی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز و قوربانی کردنیان پێویستە هاولاتیان بە بێ پشکنینی پێش وەختەی پزیشکی ڤێتێرنەری و دڵنیا بوونیان لە سەلامەتی و پاکی، ئاژەڵەکانیان سەرنە بڕن و دواتر، پاشماوەی ئاژەڵە سەر بڕاوکان لە کیسی خۆڵ بکەن و لە شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشک دای بنێن و گۆشتەکەی لە نیو کاتژمێر زیاتر بکوڵێنن تا هەموو لایەک بە دووربن لەو تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

 

نرخی مۆلیدەی ئەم مانگە دیاری كرا
پێشت نرخی مۆلیدەی ئەم مانگە دیاری كرا
گەشەی دانیشتوان لە عێراق کەمی کردووە
دواتر گەشەی دانیشتوان لە عێراق کەمی کردووە
ەیوەندیدار