حكومەتی عێراق بۆ نرخی ئینتەرنێت بڕیاریدا



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی عێراقی ئاشكرای دەكات، هاوشێوەی نرخی كارتی مۆبایل، نرخی ئینتەرنێتیش دەبێت بەڕێژەەی 20% كەم بكرێتەوە.

ڕۆژنامەی (الصباح)ی عێراقی بڵاویكردەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاگەیاندووە، كە نرخی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیش بەڕێژەی 20% كەم دەكرێتەوە و ئەمە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە.

ڕاشیگەیاندووە، “داوا لە سەرجەم كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینتەرنێت دەكەین پابەند بن و نرخەكانیان كەم بكەنەوە، ئەوەی سەرپێچی بكات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە”.

لە هەفتەی ڕابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیەكی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی بۆ لابردنی باجی 20%ی سەر خزمەتگوزاری كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینتەرنێت پەسەەند كرد و لە ڕۆژیی پێنج شەممە 1-12-2022 كەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

بەپێی بڕیارەكە، كارتی 5 هەزاری بە پێنج هەزار دینار و 10 هەزاری بە 10 هەزار دینار و بەو جۆرە بۆ نرخی كارتەكانی دیكەش.

سوید سەركردەیەكی پەكەكە ڕادەستی توركیا دەكات
پێشت سوید سەركردەیەكی پەكەكە ڕادەستی توركیا دەكات
ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆكراین دەستپێكردەوە
دواتر ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆكراین دەستپێكردەوە
ەیوەندیدار